خەمیس خەنجەر پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات
سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادەی سوننی پیرۆزبایی كۆتاییهاتنی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌شڵێت، ده‌نگدانی خه‌ڵكی كوردستان به پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر متمانه‌ی شه‌قامی كورد به‌و پارته و ڕێبازه‌كه‌ی.
دووشه‌ممه، 21ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادەی سوننی پیرۆزبایی كۆتاییهاتنی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی هه‌رێمی كوردستان كردووه و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌م به‌هۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی به ده‌ستی هێناوه، كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر متمانه‌ی شه‌قامی كورد به‌و پارته و ڕێبازه‌كه‌ی له به‌رگریكردن له مافه‌كانی كورد دژی ئه‌و گرووپانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان پێش به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل ده‌خه‌ن."
خەمیس خەنجەر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، به‌شداری خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی باش و كێبڕكێی دیموكراسی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی خه‌ڵكی كوردستان به بنه‌ما دیموكراسییه‌كان و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه و له ڕێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه.