کۆمیسیۆن وادەی سەردانیکردن بۆ بنکەکانی وردبینی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بانگهێشتی بریكاری هاوپه‌یمانی و حزب و پاڵێوراوان و چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاگه‌یاندنكاران ده‌كات، به پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی بۆیان دیاری كراوه، سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی وردبینی بكه‌ن.
دووشه‌ممه، 21ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بانگهێشتی بریكاری هاوپه‌یمانی و حزب و پاڵێوراوان و چاودێرانی ناوخۆیی و بیانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاگه‌یاندنكارانی ئاره‌زوومه‌ند كرد، به پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی بۆیان دیاری كراوه، سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی وردبینی له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگدان بكه‌ن.
به پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، سه‌ردانیكردن بۆ پارێزگای دهۆك له ڕێككه‌وتی 22/10/2024، بۆ سلێمانی له ڕێككه‌وتی 23/10/2024 و بۆ هه‌ولێر له ڕێككه‌وتی 24/10/2024 ده‌بێت. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، كاتی سه‌ردانیكردن له هه‌ر سێ پارێزگاكه كاتژمێر 9ـی سه‌رله‌به‌یانی ده‌بێت.
یەکشممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، پرۆسەکە لە کاتژمێر 7ـی بەیانی دەستی پێ‌کرد و کاتژمێر 6ـی ئێوارە کۆتایی هات. دوو ملیۆن و 686 هەزار و 578 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو.
دووشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2024 عومه‌ر ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: هەڵبژاردن زۆر بە باشی بەڕێوەچوو، چونکە هەموو ئامادەکارییەک کرابوو بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، دەڵێت: لەو هەڵبژاردنە دوو ملیۆن و 87 هەزار و 972 کەس بەشدارییان لە دەنگدان کردووە، ئەمڕۆ %99.63ـی ئەنجامەکان ڕادەگەیەنین، هەروەها ڕێژەی بەشداریکردن لەم هەڵبژاردنە %72 بووە.
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، ئەنجامەکان بەرایین و تانەیان لێ‌نادرێت، و دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی فەرمی ئەو کاتە تانەی لێدەدرێت.