لیژنەى ئەمنیی پارێزگاى هەولێر: لە ئەمشەوەوە دروستکردنی ئاستەنگی هاتووچۆ و قەرەباڵغی ڕێگە پێدراو نییە

سێشەممە، 22ـی ئۆکتۆبەری 2024، لیژنەی ئەمنیی پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر دەکەینەوە، ئەمشەو 2024.10.22، کۆتایی کەمپینى بانگەشەى هەڵبژاردن و دەرکەوتنى دەرەنجامە سەرەتاییەکانە، بۆیە خۆشى دەربڕین بە كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل و بەکارهێنانى ئامێرى بێزاركهر و دروستکردنى قەرەباڵغی و ئاستهنگى هاتووچۆ، بە هەموو شێوەیەک قەدغەیە."
لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە "پۆلیسى هاتووچۆ پێی ڕاسپێردراوە بە دەستنیشان کردن و تۆمارکردنی ژمارەى ئەو ئۆتۆمبیلانەى ئەو کارانە دەکەن، بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایی و سزادانى خاوەنەکانیان بە پێبژاردن."