سەدان پەنابەری لوبنانی هاتوونەتە شاری کەربەلا

سه‌دان په‌نابه‌ری لوبنانی كه له جه‌نگی ئیسرائیل و حزبوڵلا له باشووری وڵاته‌كه‌یان ڕایانكردووه، و هاتوونەتە شاری كه‌ربه‌لا، به‌رپرسانی مه‌زهه‌بیش له‌و شاره شوێنی مانه‌وه و خزمه‌تگوزاری خوێندن و هه‌موو پێداویستییه‌كانی ژیانیان بۆیان دابین كردووە.
عه‌لی حوسه‌ینی، به‌رپرسی كاروباری مێدیایی له ده‌سته‌ی حوسه‌ینییه ڕایگەیاند "پێشوازیمان له زیاتر له دوو هه‌زار په‌نابه‌ری لوبنانی كردووه، شوێنی حه‌وانه‌وه‌مان له سێ له‌و شارە مۆدێرنانه‌ی ده‌وروبه‌ری مه‌زارگه‌كان له‌گه‌ڵ پێداویستی خوێندن و ژیان له ئاستێكی باڵادا بۆیان دابین كردووه، كه بۆ میوانی ڕێوڕه‌سمه ئایینییه‌كان ئاماده كراون."
په‌نابه‌رانیش سوپاسگوزاری ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ن، هه‌رچه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كان له ئاستێكدان كه وه‌ك له‌ماڵ و زێدی خۆیان بن، به‌ڵام زۆربه‌یان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، هێشتا بیریان لای وڵاته‌كه‌یانه و چیڕۆكی جه‌نگیش ده‌گێڕنه‌وه.
مسته‌فا نه‌سره‌دین، په‌نابه‌رێکی لوبنانی دەڵێت: "زۆر سه‌خت بوو، به‌تایبه‌ت كاتێك له لوبنان به‌ره و سووریا هاتینه ده‌ره‌وه و سنوور بۆردومان دەكرا نه‌هامه‌تی زۆرمان چه‌شت، چونكه به‌ته‌نیا نه‌بووم و له‌گه‌ڵ ماڵ و منداڵه‌كه‌م بووم، به‌ڵام سوپاس بۆ خودا، كاتێك هاتینه عێراق له شاری عه‌ته‌به‌ی زیاره‌تكاران له چاكه زیاتر هیچی دیكه‌مان لێیان نه‌بینی، هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كیان پێشكه‌شمان كرد، به‌ڵام دڵمان هه‌ر له لوبنانه."
ئه‌دهه‌م نه‌سره‌دین، ئەویش په‌نابه‌رێکی لوبنانیە، گوتی: "كاتێك ماڵه‌كه‌ت جێ ده‌هێڵیت، خه‌ونه‌كانت و هه‌موو شته‌كانت و قوتابخانه، زانكۆ و كۆمه‌ڵگه‌كه‌شت جێ ده‌هێڵی، ئه‌مه‌ش فشارێكی ده‌روونی درووست ده‌كات، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ت سه‌لامه‌ت بیت، ناچاریت ئه‌وه بكه‌یت."
ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان دەستی پێ کردووە، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و بۆردومانه‌كانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵلا له ناوچه‌كانی باشووری لوبنان كه تا ئێستا زیاتر له 2300 كه‌س تێیدا كوژراون و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون، تا دێت ئه‌گه‌ره‌كانی ژیان له‌و ناوچانه لاوازتر ده‌كات.