ئەڵمانیا تووشبووێکی ئاوڵەی مەیموون تۆمار دەکات

ئاوڵەی مەیموون
ئاوڵەی مەیموون

پەیمانگەی رۆبەرت کۆخی تەندروستی لە ئەڵمانیا ڕایدەگەیەنێت: یەکەم کەس تووشی ئاوڵەی مەیموون بووە.

سێشەممە 22ـی تشریی یەکەمی 2024، پەیمانگەی رۆبەرت کۆخی تەندروستی لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند: کەسێک کە لە دەرەوە هاتووە، تووشی ئاوڵەی مەیموون بووە، دەشڵێت: مەترسی بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە لەسەر دانیشتووانی ئەڵمانیا نییە.

پەیمانگەکە هەرچەندە زانیاری زیاتری لەسەر تووشبووەکە ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ڕایدەگەیەنێت کە زۆر بە وردی چاودێریی بارودۆخەکە بکات، ئەگەر پێویستیش بکات ڕێنماییەکان بۆ رووبەرووبوونەوەی نەخۆشییەکە هەمووار دەکاتەوە.

ئەم پەتایە چەند مانگێکە ئەفریقای گرتووەتەوە و زۆرترین ژمارە لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، بوروندی و نەیجیریا تۆمار کراوە، هەروەها دوو پەتا لە یەک کاتدا تۆمار کراون، یەکێکیان لە ناوەڕاستی ئەفریقا ڕوویداوە و بەزۆری منداڵان دەگرێتەوە، ئەوی تریان بەهۆی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا 1b ، گەنجان لە ڕۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ و وڵاتانی دراوسێ تووشی بوون.

ئاژانسی تەندروستی یەکێتی ئەفریقا هەفتەی رابردوو پشتڕاستی کردەوە کە، لە مانگی کانوونی دووەمەوە 42 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ئیمبۆکس( ئاوڵەی مەیموون) لە ئەفریقا تۆمارکراوە و نزیکەی 1100 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، ئاژانسەکە هۆشداری دا کە ئەگەر ڕێوشوێنی پێویست نەگیرێتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەتاکە، لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت.