سوپای ئیسرائیل: هاشم سەفییەدین جێگرەوەی نەسروڵڵا کوژراوە
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هاشم سەفییەدین جێگرەوەی نەسروڵڵا کوژراوە، دەشڵێت: سێ هەفتە لەمەوبەر سەفییەدین کوژراوە.
سێشەممە 22ـی تشرینی یەکەمی 2024، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هاشم سەفییەدین جێگرەوەی نەسروڵڵا کوژراوە، دەشڵێت: سەفییەدین سێ هەفتە لەمەوبەر کوژراوە.
سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کردووە، لەگەڵ هاشم سەفییەدیندا، توانیوویانە عەلی حوسين هەزيمە، فەرماندەی هەواڵگریی حزبوڵڵا لە هەمان ئۆپەراسیۆندا بکوژن.
بەرەبەیانی شەممە، 28ـی ئەیلوولی 2024، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هێرشێکدا بۆ سەر باشووری لوبنان توانیویانە حەسەن نەسروڵلا بکوژن، دوای چەند کاتژمێرێکیش حزبوڵلا لە ڕاگەیەندراوێکدا كوژرانی نه‌سروڵلای پشتڕاست كرده‌وه.
دوای كوژرانی نه‌سروڵلا ململانێكان له نێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵلا به‌تایبه‌تی له باشووری لوبنان توندتر بوون، هاوكات هه‌وڵه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی، هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌كردنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌و ململانێیانه چڕتر بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی كه ئه‌مه‌ریكا له ڕێگه‌ی ئه‌نتۆنیۆ بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی میسر و قه‌ته‌ر له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدایه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ململانێكان و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن به مه‌به‌ستی ئاگربه‌ست.
سێشه‌ممه، 22ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لوبنان ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی كوژراوانی لوبنان له‌وه‌ته‌ی 23ـی ئه‌یلوولی 2024ـوه، گه‌یشتووه‌ته 1552 كه‌س. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 63 كه‌س كوژراون كه 18ـیان له هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل بووه بۆ سه‌ر ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌فیق حه‌ریری.