گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران دەستی پێ کردەوە

دەستەی فڕۆکەوانی ئاسمانیی ئێران ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە دەستی پێ کردەوە.
گوتەبێژی فەرمیی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "کاتژمێر نۆی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، 26ـی ئۆکتۆبەری 2024، گەشتەکان ئاسایی بوونەتەوە."
ئاماژەی بەوەش کرد "پێویستە سەرنشینەکان لە پەیوەندیدا بن لەگەڵ هێڵە ئاسمانییەکان و بایەخێکی تایبەت بەو پەیامانە بدەن کە لەلایەن هێڵە ئاسمانییەکانەوە دەنێردرێت بۆیان، دەربارەی زانیاری لە هێڵە ئاسمانییەکانەوە سەبارەت بە کاتی گەشتەکان یان دواکەوتنی گەشتەکان."