عراقچی: بەرگریی لە خۆمان و بەرەی موقاوەمە دەکەین
وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیمانەیەکی تایبەتی پێگەی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت: بەرگریی لە خۆمان و بەرەی موقاوەمە دەکەین.
شەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2024، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی دەرەوەی ئێران لە دیمانەیەکی تایبەتی پێگەی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت: بەرگریی لە خۆمان و بەرەی موقاوەمە دەکەین، دەشڵێت: چوار کەس بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە کوژران
وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیمانەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵات هیچ سنوورێکیان نییە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 26-10-2024، سوپای ئیسرائیل بە زیاتر لە 100 فڕۆکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئێران، ئەمەش وەک تۆڵەکردنەوەی هێرشە بەرفراوانەکەی ئێران بوو کە بە مووشەکی بالیستیک لە 1ـی ئۆکتۆبەردا هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.
هەر ئەمڕۆ شەممە، 26ـی ئۆکتۆبەری 2024، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هێرشەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە، "به پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان زانیوە." ئاماژەی بەوەش کرد "ئێران مافی بەرگرییکردنی لە خۆی هەیە لە دوای ئەو لێدانەی ئیسرائیل."
لە لایەکی دیکەوە، باسم عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "عێراق پێشتر هۆشداری دابوو سەبارەت بە لێکەوتە مەترسیدارەکانی دەرئەنجامی بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هەڵسوکەوتی دڕندانەی ئیسرائیل بەرامبەر گەلەکەمان لە فەڵەستین و هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان و سووریا و ئێران."
باسم عەوادی گوتیشی: "عێراق بە توندترین شێوە ئەم دەستدرێژییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئیدانە دەکات
هاوکات،ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی کردەوە؛ ئارتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا "کوژرانی دوو سەربازی خۆی لە ئەنجامی هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند.