گوتێرێز فراوانبوونی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئیدانە دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان فروانبوونی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئیدانە دەکات و جەخت لەسەر ڕاگرتنی دەکات.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەموو ئەو کارانەی دەبنە هۆی پەرەسەندنی توندوتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەرمەزار کرد و جەختی لەسەر پێویستی دەستبەجێ ڕاگرتنی کرد.

گۆتێرێز نیگەرانی خۆی لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەربڕی و بانگەوازی بەپەلەی خۆی بۆ هەموو لایەنەکان دووپات کردەوە، بۆ وەستاندنی چالاکییە سەربازییەکانی ئیسرائیل، لەنێویاندا لە غەززە و لوبنان.

لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا لەلایەن گوتەبێژی سکرتێری گشتییەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە "فروانبوونی شەڕ شەرمەزار دەکەین و دەبێت بوەستێنرێت. ئەمینداری گشتیی بەپەلە بانگەوازی خۆی بۆ هەموو لایەنەکان کردووە، هەموو چالاکییە سەربازییەکان بە غەززە و لوبنانەوە، ڕابگرن و زۆرترین هەوڵ بۆ ڕێگریی لە سەرهەڵدانی شەڕێکی هەمەلایەنەی ناوچەیی و گەڕانەوە بۆ هەوڵی دیپلۆماسی بخەنەگەڕ."

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێش کۆبوونەوەی لووتکەی بریکس، جەختی لەسەر "پێویستی بەدیهێنانی ئاشتی لە غەززە لە ڕێگەی ئاگربەستی دەستبەجێ و ئازادکردنی دەستبەجێ و بێمەرجی سەرجەم زیندانییەکان و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بەبێ بەربەست کردووە، هەروەها پێشکەوتنی گەڕانەوە نەکراو بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکارییەکانی غەززە و گەیشتن بە چارەی دوو دەوڵەتی."

ناوبراو لە کۆبوونەوەکەدا گوتی: "پێویستمان بە ئاشتییە لە لوبنان و ڕاگرتنی دەست بەجێی شەڕەکان و جێبەجێکردنی سەرجەم بڕیارنامەی ژمارە 1701ی ئەنجوومەنی ئاسایش، پێویستمان بە ئاشتییە لە ئۆکرانیا، ئاشتییەکی دادپەروەرانە کە لەگەڵ میساقی یەکگرتوودا بگونجێت گەلان و یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی گشتیی؛ پێویستمان بە ئاشتییە لە سودان و ئەوەی کە "هەموو لایەنەکان چەکەکانیان بێدەنگ بکەن و پابەندبن بە ڕێگای ئاشتی بەردەوام."