قاسم ئەعرەجی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان لە سەرۆکی حکوومەت دەکات

یەکشەممە، 27ـی ئۆکتۆبەری 2024، بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیی له قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کرد.
له دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕان و پێشهاتەکانی دۆخی ئهمنيى عێراق بەگشتی کرا.
ڕاشیگەیاند "ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کرد."
لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مهترسى و ههڕهشهكانى تيرۆر و پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی."
