لە سووریا هێرش کرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمەریکا

مێدیاکانی سووریا ڕایانگەیاندووە "ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە،27 ئۆکتۆبەر 2024، بە فرۆکەی بێفرۆکەوان هێرش کرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەلتەنفی سووریا.

ئاماژەی بەوەش کراوە "بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر خاڵێکی سیخوڕیی لە کەمپێکی مەشق و ڕاهێنان لە ناو بنکەی سەربازیی ئەمەریکی لە  ئەلتەنف."

مێدیاکانی دیکەش ڕایانگەیاندووە "دەنگی تەقینەوە لە بنکەی ئەمەریکی لە کێڵگەی نەوتی عومەر لە سوریا بیستراوە."

لە سووریا ناوبەناو لە چەند شارێکی سووریا دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت و پەلاماری بنکەکانی هێزەکانی ئەمەریکا لە نزیک سنووری عێراق دەدرێت .