جیرارد دیپاریدیۆ بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی بەشێوەی "غیاب"ـی دادگەیی کرا
دادگه‌ی فه‌ره‌نسی ده‌ستی كرد به دادگه‌ییكردنی ئه‌كته‌رێكی سینه‌مای فه‌ره‌نسی به تۆمه‌تی گێچه‌ڵی سێكسی، به‌ڵام ئه‌كته‌ره‌كه به هۆی ناله‌باری ڕه‌وشی ته‌ندروستییه‌وه ئاماده‌ی دانیشتنی دادگه‌ییكردنه‌كه‌ی نه‌بوو؛ هاوكات نزیكه‌ی سه‌د كه‌سیش له ده‌ره‌وه‌ی دادگه خۆپیشاندانیان بۆ پشتگیری قوربانییه‌كانی دۆسیه‌كه كرد.
دووشه‌ممه، 28ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، دادگه‌ی فه‌ره‌نسی ده‌ستی كرد به دادگه‌ییكردنی جیرارد دیپاریدیۆ، ئه‌كته‌ری سینه‌مای فه‌ره‌نسی به تۆمه‌تی گێچه‌ڵی سێكسی، به‌ڵام دیپاریدیۆ به هۆی ناله‌باری ڕه‌وشی ته‌ندروستییه‌وه ئاماده‌ی دانیشتنی دادگه‌ییكردنه‌كه‌ی نه‌بوو.
ماوه‌ی شه‌ش ساڵه به شێوه‌یه‌كی دووباره و به‌رده‌وام ژماره‌یه‌ك له ئافره‌تان سكاڵا له دژی ناوبراو تۆمار ده‌كه‌ن و تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ده‌ن پاڵ له كاتی كاركردن له‌گه‌ڵیدا له كاره سینه‌ماییه‌كاندا، ڕووبه‌ڕووی گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژیی سێكسی بوونه‌ته‌وه.
جێرمی ئاسۆس، پارێزه‌ری دیپاریدیۆ له‌م باره‌وه گوتوویه‌تی: ته‌ندروستی دیپاریدیۆی ته‌مه‌ن 75 ساڵ ناجێگیره و توانای ئاماده‌بوونی نییه له به‌رده‌م دادگه، بۆیه داوا له دادگه ده‌كات دادگه‌ییكردنه‌كه‌ی بۆ شه‌ش مانگی تر دوا بخات تاكوو بتوانێت به‌رگری له خۆی بكات.
له لایه‌كی دیكه‌وه نزیكه‌ی سه‌د كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی دادگه خۆپیشاندانیان بۆ پشتگیری قوربانییه‌كان كرد و دروشمی "تۆ شانازی فه‌ره‌نسا نیت"ـیان له دژی دیپاریدیۆ ده‌گوته‌وه، وه‌كوو وه‌ڵامێك بۆ پشتگیریی ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردوودا پشتگیری خۆی بۆ ئه‌و ئه‌كته‌ر ده‌ربڕی و گوتی: "تۆ ئه‌كته‌رێكی مه‌زنیت."
(دووشه‌ممه 29ـی نیسانی 2024) پۆلیسی دادیی پاریس گوێی له وته‌كانی جیرارد دیپاردیۆ، ئه‌كته‌ری دیار و به‌ناووبانگی فه‌ره‌نسی و جیهانی گرت، سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی له باره‌ی ده‌ستدرێژی سێكسییه‌وه له لایه‌ن دوو ئافره‌ته‌وه ئاراسته‌ی كراون.
یه‌كێك له‌وانه‌ی سكاڵای له دژی دیپاردیۆ كردووه و ڕۆژی دووشه‌ممه 29ـی نیسانی 2024 به‌هۆی سكاڵاكه‌ی ئه‌وه‌وه ناوبراو له لایه‌یه‌ن پۆلیسی دادیی پاریسه‌وه گوێ له وته‌كانی گیرا، ئافره‌تێكه كه له فیلمی لی ڤۆلیه ڤێر "Les Volets Verts" ئه‌ركی دیزاین و دیكتۆراتی هه‌بووه و گوتوویه‌تی، له ساڵی 2021 ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر.
هه‌روه‌ها سكاڵایه‌كی دیكه له لایه‌ن یاریده‌ده‌رێكی سینه‌ماوه دژی دیپاردیۆ پێشكه‌ش به دادگه كراوه، كه ئه‌و كه‌سه گوتوویه‌تی، له ساڵی 2014ـدا له لایه‌ن دیپاردیۆوه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر.
(سێشه‌ممه 5ـی ئاداری 2024) میدیا فه‌ره‌نسییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، ئه‌میلی، كچه دیزاینه‌رێكی دیكۆرات، سكاڵایه‌كی نوێی له دژی جیرارد دیپاردیۆ تۆمار كردووه، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له ساڵی 2001 له كاتی وێنه‌گرتنی فیلمێكدا له‌لایه‌ن ئه‌كته‌ره فه‌ره‌نسییه‌كه ده‌ستدرێژی سیكسی كراوه‌ته سه‌ر.
ئەمە سێیەم لێکۆڵینەوەیە کە ئەو ئه‌كته‌ره سینەماییە فەرەنسییە تەمەن 75 ساڵەی کردووه‌تە ئامانج.
رۆژی (یه‌كشه‌ممه 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) مارکۆ فێرارا، گوتەبێژی کەناڵی تەلەفزیۆنی گشتی سویسرا (RTS) گوتی، كه‌ناڵه‌كه‌یان ئەو فیلمانەی لە بەرنامەکانیدا دوورخستەوە کە جیرارد دیپاردیۆ "یەکێک لە ڕۆڵە سەرەکییەکانی" تێیدا دەگێڕێت. ڕوونیشی كردبووه‌وه، دوای ئاشكرابوونی سكانداڵه سێكسییه‌كانی دیپاردیۆ كه بووە هۆی شۆک و جەنجاڵییەکی بەرفراوان، بڕیاریان دا به خۆبه‌دوورگرتن و بایكۆتكردنی نمایشكردنی هه‌ر فیلمێك كه ئه‌و ئه‌كته‌ره فه‌ره‌نسییه تێیدا ڕۆڵی كاریگه‌ر ده‌بینێت.
مارکۆ فێرارا ئاماژەی بەوەش کردبوو، "کاتێک هەست دەکەین زۆرینەی بینەران بەهۆی کردارێک یان کارەکتەرێکەوە کە پێشتر قبوڵکراو بووە، تێکبچێت، بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە بەرنامەکانماندا دەیخەینە دەرەوە".
ڕۆژی (دووشه‌ممه 25ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) نزیكه‌ی 60 هونه‌رمه‌ندی فه‌ره‌نسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا پشتیوانی خۆیان بۆ جیرارد دیپاریدیۆ، ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی ڕاگه‌یاند، كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2020ـوه تۆمه‌تی گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژی دراوه‌ته پاڵ. ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ڕایانگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی ده‌كرێته سه‌ر دیپاریدیۆ "له‌سێداره‌دانێكی بێ دادگاییكردنه" و هه‌مووان به‌رانبه‌ری ده‌وه‌ستنه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕاكێشابوو، دیپاریدیۆ دوایین گه‌وره‌ئه‌كته‌ری سینه‌مای نه‌وه‌ی ڕابردووه و ئه‌وان به په‌رۆشه‌وه له پاڵیدا ده‌وه‌ستن و به‌رگری لێ ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ری ده‌كرێت هێرشێكه بۆ سه‌ر هونه‌ر به‌گشتی و هونه‌ری سینه‌مای فه‌ره‌نسی به‌تایبه‌تی.
له‌لای خۆیه‌وه ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2023ـدا پشتیوانی خۆی بۆ دیپاریدیۆ نیشان دا و گوتی: ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌كرێت بریتییه له "به‌ئامانجگرتنی به‌كۆمه‌ڵی هونه‌ر و سینه‌مای فه‌ره‌نسی"، هه‌روه‌ها سه‌رسامی خۆیشی به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌كته‌ره و كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌ربڕی و گوتی هونه‌رمه‌ندێكی مه‌زنه.
ڕۆژی (سێشه‌ممه 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ڕۆت پاسا، ژنه‌نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی ئیسپانی ته‌مه‌ن 51 ساڵ گوتی، سكاڵای یاسایی له دژی دیپاریدیۆ تۆمار كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی 1995 له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ گۆڤاری "سینیمانیا"، ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر.
ڕۆت پاسا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ئه‌و كات ته‌مه‌نی 23 ساڵ بووه و دیپاریدیۆش ته‌مه‌ن 46 ساڵ بووه و به‌زۆر و به‌بێ خواستی خۆی ده‌ستدرێژی كردووه‌ته‌سه‌ر و دواتر هه‌ستی به‌وه كردووه، كه به‌هۆی ئه‌و ده‌ستدرێژییه تونده‌وه "كه‌مئه‌ندام" بووبێ.
پاسا باسی له‌وه‌ش كردووه، كه دیپاریدیۆ ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر، به‌ڵام پۆلیس دوای لێكۆڵینه‌وه، ڕووداوه‌كه‌ی به "إغتصاب" ناوبردووه.
هاوكات پۆلیسی ئیسپانیا ڕایگه‌یاندبوو، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2018ـوه ئه‌مه سێیه‌مین سكاڵایه به‌ده‌ستیان بگات و تێیدا دیپاریدیۆ به دۆسیه‌ی توندوتیژی سێكسی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ڕۆژی (پێنجشه‌ممه 14ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) میدیا فه‌ره‌نسییه‌كان بڵاویان کردەوە ئیمانوێل دوبێڤری ئەو خانمە ئەکتەرەی کە یەکێک بووە لە یەکەم کەسەکان کە جیرارد دیپاردیۆی، ئەستێرەی سینەمایی بە دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبار کردبوو، لە 7ـی ئه‌م كانوونی یه‌كه‌می 2023، لە تەمەنی 60 ساڵیدا خۆی كوشتووه.
هه‌روه‌ها ڕوونیان كردبووه‌وه، ئه‌و ڕۆژه‌ی دوبێڤری خۆی كوشتووه، هاوكات بووه له‌گه‌ڵ په‌خشكردنی ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی کە تیشکی خستبووە سەر تۆمەتەکانی ئەو ئەکتەرە بە ئازاردانی سێکسی و توندوتیژی له لایه‌ن دیپاردیۆوه.
له لای خۆیه‌وه داواکاری گشتیی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند، هاوبەشەکەی دوبێڤری لە 29ـی تشرینی دووه‌می 2023، بە پۆلیسی ڕاگەیاندبوو، کە "دوبێڤری ماڵەکەی بە جێ هێشتووە و پەیامێکی ناخۆشی بەجێهێشتووە".
مێدیا فه‌ره‌نسییه‌كان سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه دوبێڤری چه‌ندین جار سكاڵای كردووه دژ به ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی دیپاردیۆی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ساڵی 2019 له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌و سكاڵایانه‌ی خۆی پۆست كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه دیپاردیۆی ساڵی 1983 له میانی وێنه‌گرتنی فیلمی "دانتۆن" كه باس له ڕووداوه‌كانی سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسی ده‌كات و له لایه‌ن ئه‌ندرێ جه‌دا ده‌رهێنه‌ری پۆڵه‌ندییه‌وه كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه، هه‌ڵسوكه‌وتی نابه‌جێی له‌گه‌ڵدا كردووه و "له‌ناو گالیسكه‌یه‌كدا ده‌ستی بۆ ژێر ته‌نووره‌كه‌ی بردووه."