ماكرۆن: پێویسته پلانێكی به‌په‌له بۆ رزگاركردنی ئه‌وروپا داڕێژین
كۆرۆنا زیانی گه‌وره‌ی به یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌یاندووه
K24- هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆۆ، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دووپاتی كرده‌وه، پێویسته پلانێكی به‌په‌له بۆ رزگاركردنی ئابووری یه‌كێتی ئه‌وروپا داڕێژرێت و هه‌نگاوی خێرا به‌و ئاراسته‌یه بنرێت.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ماكرۆن نووسیویه‌تی: بۆ رزگاركردنی ئابووری ئه‌وروپا پێویستمان به بڕی 750 ملیار یۆرۆ "826 ملیار دۆلار" هه‌یه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، "پێویسته هه‌نگاوی به‌په‌له به‌و ئاراسته‌یه بنێین و رێكه‌وتنێكی گشتگیر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاوبه‌شه ئه‌وروپییه‌كانمان بكه‌ین".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، له 18ی ئه‌م مانگه ماكرۆن پێشنیازی پلانێكی خسته به‌رده‌م ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا بۆ دانانی سندوقێك به به‌های 500 ملیار یۆرۆ بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری ئه‌وروپا، كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا داته‌پینێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
دواتر هه‌ریه‌ك له ماكرۆن و مێركڵ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیارن ده‌ركرد و داوایان له وڵاتانی ئه‌نجام له یه‌كێتییه‌كه كرد، له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه هاوكار بن.
H.B