سوودانی: گۆڕانکاریی وەزاری لە کابینەکەم دەکەم

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گۆڕانکاریی وەزاری لە کابینەکەی ئەنجام دەدا. 

محەمەد شیاع سوودانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گوتی: قۆناغەکە پێویستی بە گۆڕانکارییە، بۆیە گۆڕانکاریی لە وەزارەتەکان ئەنجام دەدەین، سوودانی گوتیشی: ئەم کارە بە واتای هەڵوەستە کردن بەرانبەر لایەنە سیاسییەکانی نێو هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت نایەت.

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی:"لە سەروبەندیی گۆرانکارییەکی وەزاریی داین، گۆڕانکارییەکە پشت بە هەڵسەنگاندن و کار دەبەستێت، ئەم پلانە بەشێکە لە کارنامەی کارکردنی حکوومەت و ئامانجەکانمان.

سوودانی گوتیشی: ئەم حکوومەتە حکوومەتی هاوپەیمانییە و  هێزە سیاسییەکانی هاوپەیمانی ئیداری دەوڵەتی تێیدا بەشداربوون و لەسەر کارنامەکەی رێککەوتن، بۆیە گۆڕانکاریی سیاسیی هەڵوەستە نییە بەرانبەر فراکسیۆن و پارتێکی دیاریکراو، وەکو چۆن هەڵوەستەش نییە بەرانبەر ئەو کەسانەی کارمان لەگەڵیاندا کردووە، بەڵکو ویستی گەیشتنە بە ئەدایەکی باشتر بۆ بەجێگەیاندنی ویستی قۆناغەکە و چاوەڕوانیی هاووڵاتییان".