کونسوڵی گشتیی تورکیا: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زۆر سەرکەوتوو بوو

کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، هەڵبژاردنی 20ـی تشرینی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان زۆر سەرکەوتوو بووە و تورکیاش چوار چاودێری لە پرۆسەکە ئامادە بووە.
ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند: هەڵبژاردنی 20ـی تشرینی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان زۆر سەرکەوتوو بووە و تورکیاش چوار چاودێری لە پرۆسەکە ئامادە بووە، بەشایەتی ئەوان پرۆسەکە بێ کێشە و دوور لە هەر جۆرە گرژییەک بە ئەنجام گەیشتووە،گوتیشی، هیواخوازە بە زووترین کات کابینەی حکوومەتی نوێ پێکبهێندرێت.
ئێرمان تۆپچو گوتی:هەڵبژاردنی 20ـی تشرینی یەکەم بۆ هەرێمی کوردستان زۆر گرنگ بوو، دڵخۆشین بەوەی هەڵبژاردنەکە لە کەشێکی ئارام و دوور لە کێشە بەرێوەچوو،ئەوەی لەدەستمان هاتبێت ئێمەش درێغیمان نەکرد.
گوتیشی: لەسەر داوای حکوومەتی هەرێمی کوردستان چوار چاودێرمان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان ئامادەبوون، دڵخۆشین بەوەی هەڵبژاردنەکە بەشێوەیەکی زۆر سەرکەوتوو بەڕێوەچووە، ئەمە بەرز دەنرخێنین و دەستخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو لایەنەکان دەکەین، هیوادارین لە نزیکترین کاتدا حکوومەت پێکبهێندرێت.
کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستانئاماژەی بەوە کرد کە، دەیانەوێت لەپێناو ئاشتی، ئارامی، خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بێ پچڕان لە کارە هاوبەشەکانیان بەردەوام بن، گوتی: ئومێدەوارین بە زووترین کات حکوومەت پێکدەهێندرێت و ئێمەش بەردەوامی بە هەماهەنگییەکانمان دەدەین