لە دیار بەکر گرووپی شانۆی سات، بە باشترین شانۆکار دیاری کران
چوارشەممە، 30ـی ئۆکتۆبەری 2024، مامۆستا سدیق حوسێن، شانۆکار لە گرووپی شانۆی سات، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە ڤیستیڤاڵی مۆنۆدراما لە دیاربەکر بەشداریمان کردووە وەکو گرووپی شانۆی سات.
سدیق حوسێن دەڵێت: "ئێمە وەک گرووپی شانۆی سات، بەناوی هەولێرەوە چووین بۆ دیار بەکر و بەشداریمان کرد، بە باشترین شانۆ کار دەست نیشان کراین، کە ئەوە بۆ ئێمە جێگەی دڵخۆشی و شانازی بوو".