ئیلۆن مەسک بەرهەمهێنانی ڕۆبۆتێک ڕادەگەیەنێت کە دەتوانێت دووگیان ببێت

ئیلۆن مەسک
ئیلۆن مەسک

ئیلۆن مەسکی سەرمایەدار و خاوەنی کۆمپانیاکانی تێسلای ئۆتۆمبێلی کارەبایی و وزەی بەردەوام و کۆمپانیای تەکنەلۆجیای بۆشایی ئاسمان SpaceX، لەگەڵ کۆمپانیای Neuralink پەرەپێدانی تەکنەلۆجیای مێشک و کۆمپیوتەر و کۆمپانیای The Boring Companyـی دروستکردنی تونێل و هۆیەکانی گواستنەوە، دواتریش کۆمپانیای PayPal تەکنەلۆجیای دارایی، بەرهەمهێنانی ڕۆبۆتێک لەڕێگەی کۆمپانیای تێسلا ڕادەگەیەنێت کە توانای دووگیانبوونی نۆ مانگەی هەیە، زۆر کەسیش ئەو پرۆژەیەی ئیلۆن مەسک بە کێشەیەکی ئەخلاقی دەزانن.

خەیاڵی زانستی لە ڕاستی نزیک بووەتەوە، دوای ئەوەی ملیاردێر ئیلۆن مەسک ڕایگەیاند کە، تا ساڵی 2024،  10 ملیار ڕۆبۆت هەموو کارێک دەکەن هەر لە هەڵگرتنی شتی قورس تا  دەگاتە کاری ڕۆژانەی وەک کڕینی خواردن و بەشداریی لە کۆبوونەوەکان و کاری دیکە و زیاتر.

مەسک ئاماژەی بەوەدا "ڕۆبۆتەکە دەتوانێت 9 مانگ  کۆرپەلە لە سکیدا هەڵبگرێت و دوای  لەدایک بوون بەخێوی بکات تا ئەو کاتەی بەتەواوی گەشە دەکات وەک دایکی بەخێوکەر.

لەوکاتەوەی ڕۆبۆت سەری هەڵداوە، ئەگەری پەرەسەندنیان سنووردار بووە، لووتکەی دەستکەوتی زانستی ئەوە بوو کە ڕۆبۆت ئەرکی قورس  بکات لە جیاتی مرۆڤ، یان زۆر بەخێرایی ژمێریاری ئاڵۆز ئەنجام بدات، بەڵام لە کۆنفرانسی "We Robot" کە لەلایەن تێسلا و خاوەندارێتی مەسک ڕێک خرابوو، " ئۆپتیموس " ئاشکرا کرا.

لە چوارچێوەی کۆڕبەندی ئۆپتیموس، مەسک ئاماژەی بەوە کرد کە چاوەڕی دەکرێت نرخی ئەو ڕۆبۆتە بگاتە 20 بۆ 30 هەزار دۆلاری ئەمەریکا، لە کاتێکدا ڕۆبۆتەکە توانای چەندین کاری سەختی هەیە لەبری مرۆڤ، وەک بڕینەوەی چیمەن و باخچە، چاودێریی ئاژەڵەکان و بەتایبەت سەگ، دەڵێت: "ئەگەری ئەوە هەیە بشتوانێت دووگیان بێت."

"هەموو ئەو تەکنەلۆجیایانەی لە پیشەسازیی ئۆتۆمبێلدا بەکاردەهێنرێن، تەنها ڕۆبۆتێکن بە دوو دەست و دوو لاق لەبری تایە و پاتری و ڕەنگە تەنها بۆ جێبەجێکردنی کارێک گونجاو بێت، ئەو ڕۆبۆتە نوێیە دەتوانێت بچێتە بازاڕ و لەبری تۆ شت بکڕێت، لەگەڵ ئەوەشدا نەوەی داهاتوو لە باوەش بگرێت."

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment