نۆ ساڵ بە سەر پەخشی دامەزراوەی كوردستان24 تێ دەپەڕێت

پێنجشەممە، 31ـی ئۆکتۆبەری 2024، دامەزراوەی كوردستان24 بۆ توێژینه‌وه‌ و ڕاگه‌یاندن، نێوەندێكی مێدیاییە. بێلایەنانە و پیشەییانە، بەرهەمێكی پوختی مێدیایی بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵانە پێشكەشى بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌رانی دەكات.

کوردستان24، زانیاریی ڕاست و دروست بۆ بینەران و بیسەرانی كوردزمان لە كوردستان و ناوچەكە و تەواوی جیهان لە ڕێگەی تۆڕێکی مێدیایی ڕێکخراو: ڕادیۆ، تەلەڤزیۆن، وێبسایت بە زمانەكانی (كوردی- ھەردوو شێوەزاری "کرمانجی، سۆرانی" و ئینگلیزی، عەرەبی، توركی و فارسی) دەگوازێتەوە.

میتۆدی كاركردنی Kurdistan24

کوردستان24، دامەزراوەیەكی تایبەت بە توێژینەوە و ڕاگەیاندنە، وەك نێوەندێكی مێدیایی ھەمەجۆر بەشێوەیەکی دروست و بابەتیانە و بە پێی پره‌نسیپی "به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی،" ئه‌ركه‌ پیشه‌ییه‌كانی به‌رانبه‌ر (نیشتمان، تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌، ئازادیه‌ كه‌سییه‌كان) به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت.

ئامانجی دامەزراوەی كوردستان24، گەشەپێدانی ئەو ڕووخسارە مێدیاییەیە کە مێدیا لە کوردستان دەقی پێوە گرتووە و دەیەوێت ببێتە ڕێنیشاندەر بۆ جیھانێکی نوێی کاری مێدیایی لە ناوچەكە بەگشتی و كوردستان بە تایبەتی.

كوردستان24، لە ڕێگەی تۆڕێكی فراوانی پەیامنێران له‌ كوردستان و زۆربەی وڵاتانی جیهان، بەخێرایی و بێلایەنانە، بە دوای ڕووداوەكاندا ده‌چێ و بەدواداچوونی وردی چركە بە چركەی ھەیە لەسەر ئەو بابەتانەی كە بۆ پێكھاتە جیاجیاكانی كوردستان جێگەی بایەخن.

كوردستان24، ھیچ بەربەستێکی دانەناوە لە بەردەم پرۆسەی گەڕان بە دوای زانیاریدا. بەو مانایەی کوردستان بەشێکە لە جیھانێکی فراوانتر و ئەمەش لە کارەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە.

كوردستان24، به‌ كوردییەكی ڕه‌وان، پاراو و سه‌نگین، بەرهەمی كەناڵەكانی خۆی پێشكەش دەكات.

كوردستان24، پره‌نسیبی هاوسه‌نگی و بابه‌تیبوون و به‌رپرسیاریه‌تیی له‌ ڕووماڵ و به‌دواداچوونه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كان په‌یڕو ده‌كات و بە گوێره‌ی ستاندارده‌ باوه‌كانی مێدیایی و ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانی کار دەكات.

پەیامی Kurdistan24

کوردستان24، كار ده‌كات بۆ بڵاوكردنەوەی كوڵتووری لێبوردەیی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتەوایی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان.

کوردستان24، كار ده‌كات بۆ بڵاوكردنەوەی كوڵتووری ژینگه‌ پارێزی، پەروەردەیەكی تەندروست، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئینتمای تاك بۆ خاك و نیشتمان.

كوردستان24، مافی ڕاده‌ربڕین بۆ هه‌موو پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه‌، به‌ جیاوزی فكری و ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی مسۆگه‌ر ده‌كات.

کوردستان24، پەرە بە بیری سەربەخۆیی لە كوردستان دەدات.

بینەرانی Kurdistan24

کوردستان (عێراق، تورکیا، ئێران و سووریا)، ھەروەھا کوردانی نیشتەجێی  ئەورووپا و باکووری ئەمەریکا و ئوسترالیا.


بەشەکانمان:

كەناڵی ئاسمانی كوردستان 24
ڕادیۆی كوردستان24
ویبسایتی كوردستان24 بە زمانەكانی كوردی (سۆرانی – كرمانجی) ، ئینگلیزی، عەرەبی و توركی و فارسی
سەنتەری توێژینەوە و راپرسی

نووسینگەكانی Kurdistan24 :

باشووری كوردستان (ھەولێر، سلێمانی، دھۆك، كەركووك)
عێراق (بەغدا)
باكووری كوردستان (دیاربەكر ، وان)
رۆژئاوا (قامیشلۆ، كۆبانێ)
توركیا (ئەنقەرە، ئیستەنبووڵ)
ئەوروپا ( برۆکسل، ئەڵمانیا، سوید، هۆڵەندا)
ئەمەریكا (واشنتن دی سی)
ڕووسیا (مۆسکۆ)

 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment