رووماڵ

سەرۆک بارزانی: هیوادارین کەس کۆسپ بۆ دەستپێشخەرییەکەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دروست نەکات

سەرۆک بارزانی لە کۆنگرەی پزیشکی میزۆپۆتیامیا لە هەولێر
سەرۆک بارزانی لە کۆنگرەی پزیشکی میزۆپۆتیامیا لە هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 31-10-2024، کۆنگرەی دەیەمی پزیشکیی میزۆپۆتامیا بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکوومەت لە هەولێر دەستی پێ کرد.

سەرۆک بارزانی لە وتارەکەیدا لە کۆنگرەی دەیەمی پزیشکیی میزۆپۆتامیا گوتی: "ئەوەی جێی دڵخۆشییە لەو دواییانە بیستمان دەستپێشخەرییەک هەیە بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، ئومێدەوارین سەربگرێت و کەس کۆسپی بۆ دروست نەکات."

ئاماژەی بەوەش دا "هەموو کەس دەتوانێت قسە بکات بەڵام شەرت کردارە، هەروەها وتەیەکی عەرەبی هەیە زۆرجوانە کە دەڵێت، "رحم الله امرىء عرف قدر نفسه"و گوتیشی: هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم و ئەرکی ئێوە پیرۆزە."

کۆنگرەی دەیەمی پزیشکیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر بەڕێوە دەچێت و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت، هەروەها زیاتر لە هەزار پزیشک، کە  92 پزیشکییان هی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن  لەماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا لە کۆنگرەکە بەشداردەبن و  60 بابەتی ئەکادیمی لەبواری پزیشکی پێشکەش دەکرێت.