فه‌ره‌نسا داوای سزادراوانی وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق ده‌كات

فەرەنسا داوای ڕادەستکردنەوەی ژمارەیەک 'سزادراو بە لەسێدارەدان' لە عێراق دەکات.

دوای ئەوەی 11 هاووڵاتی فەرەنسی بە تۆمەتی تیرۆر لە دادگاکانی عێراق سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو، فەرەنسا داوا لە دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەکات ئەو تۆمەتبارانەیان ڕادەست بکەنەوە.

لەوبارەیەوە چەند بەرپرسێکی وەزارەتی دادی عێراقی بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگەیاندووە "یاسای عێراق ڕێگە بە بەندکراوە بیانییەکان دەدات بۆ تەواوکردنی سزاکانیان بگوازرێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، ئەو 11 سزادراوە فەرەنسیەش ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە."

ئەو 11 سزادراوەی فەرەنسا پێشتر ئەندامی داعش بوون و لەساڵی 2019 سزای لەسێدارەدانیان لە عێراق بۆ دەرکراوە.