بەغدا.. باران گەڕەکی مەنسووری لە جووڵە خست
گەڕەکی مەنسوور لە بەغدا، بە هۆی بارانی بەخوڕەوە لە جووڵە کەوتووە و هاووڵاتییانیش نیگەرانن لەو دۆخەی کە تێیدان.
لای خۆیانەوە چالاکوانان وێنەی شەقامەکانی مەنسووریان لە سۆشیالمێدیا بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت زۆرینەی شەقامەکانی بەغدا بەهۆی لافاوەوە هاتوچۆ و جوڵەی تێدا وەستاوە، چالاکوانان و هاووڵاتییانی بەغدا سەرسام بوون لە ڕۆڵی شارەوانی بەغدا کە نەیتوانیووە ئەرکی و بەر پرسیارێتی خۆی لە تەواوی ئەو ماوەیە بگەیەنێتە جێ.
ماوەی چەند ڕۆژێکە عێراق و بە تایبەتی بەغدا شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ ڕووی تێ کردووە و بووەتە هۆی دروست بوونی گرفتی هاتوچۆی شەقامەکان و گۆڕەپانە گشتیەکان.