سەرۆکی حکوومەت و کونسوڵی ئیمارات پەیوەندی نێوانیان تاوتوێ کرد
لە ڕاگەیاندراوێکی حکوومەتدا هاتووە "ئەمڕۆ یەکشەممە، 3-11-2024، "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلزاهری، کونسولی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی."
هەروەها "سەرۆکی حکوومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات، سوپاسی کونسولیشی کرد کە لەم ساڵانەی دواییدا، ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دوولایەنە هەبووە."
هەر لە دیدارەکەدا، کونسوڵی گشتیی ئیمارات "پەیوەندی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە ستراتیجی ناوبرد و جەختیشی لە پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە".