لایەنەکانی عێراق لەسەر پڕکردنەوەی پۆستە وەزارییەکان ناکۆکن
حەوت وەزارەت بێ وەزیرن
K24 - ھەولێر
لایەنە سیاسییەکانی عێراق، لەسەر پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکانی كابینەی نوێی حکومەت ناكۆكن و تائێستا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.
حەسەن فەدعەم، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەربە رەوتی حیکمە ئاشکرای کرد، ناکۆکی لایەنە سیاسییەکانی عێراق، لەسەر پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکانی كابینەی حکومەتەکەی مستەفا کازمی بەردەوامە.
فەدعەم گوتیشی، 130 پەرلەمانتار کۆکراوەتەوە بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو، کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان، بۆ تەواوکردنی کابینە وەزارییەکەی کازمی ئەنجام بدرێت.
لە 7/5/2020 پەرلەمانی عێراق دەنگی بە كابینەی نوێی حكومەت دا، بەڵام تائێستا حەوت وەزارەتی حکومەتی عێراق، بێ وەزیرن.