بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر: لەبەر دوو هۆکار تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەڵکشانە
K24 - هەولێر
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان رۆژ بە رۆژ زیاد دەکات و، "زۆربەی تووشبووە نوێیەکان نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان هەیە"، هەرچەندە بەهۆی خۆپارێزییەوە دەتوانرێت رێگە لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بگیرێت، بەڵام لەبەر دوو هۆکار ژمارەی تووشبووان لە هەڵکشانە.
لەبارەی هۆکارەکانی ئەو هەڵکشانە، د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر دەڵێ: "دوو هۆکاری سەرەکی هەن، یەکێکیان ئەوەیە: ئێستا زۆربەی شوێنەکان کراوەن و خەڵک دەتوانن بچنە هەموو شوێنێک، بەڵام پابەندی رێنماییەکان نین، بەتایبەتی ماسک نابەستن کە کاریگەریی زۆری هەیە لە رێگریکردن لە تەشەنەسەندن و گواستنەوەی ڤایرۆسەکە".
هۆکارێکی دیکەی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەولێر بەگوتەی د. دلۆڤان: "تائێستا هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ نێو شاری هەولێر هەیە. راستە رێگە داخراوە، بەڵام لەدوای وەرگرتنی رەزامەندی لە وەزارەتی ناوخۆ، دەتوانن بێنە نێو هەولێر، تائێستاش زیاتر لە 10 کەس لەوانەی لە بەغداوە گەڕاونەتەوە هەولێر، وەکو هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون".
داتاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیشانی دەدەن رۆژانە تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆماردەکرێن، بەجۆرێک بەشێکی شارەزایان دەڵێن "ئەمە شەپۆلی دووەمی کۆرۆنایە".
ئەمڕۆ سێ کەس لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون و، بەگشتی تاوەکو ئێستا281 تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکراون، کە 217ـیان چارەسەرکراون و 63 کەسیشیان لەژێر چاودێریی ماون، یەک کەسیش گیانی لەدەستداوە.
ئەو نەخۆشانەی ئێستا تۆماردەکرێن بەگوتەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر "زۆربەیان جیاوازییان هەیە لەگەڵ نەخۆشەکانی پێشوو و، نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان هەیە".
لەبارەی راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆی تەواو لە هەولێر. د. دلۆڤان ئاماژە بەوە دەکات: "ئەگەر تەنیا لەڕووی تەندروستییەوە سەیربکەین، ئێمە پێمان باشە قەدەغەی تەواوی هاتووچۆ رابگەیەنرێت، بەڵام لەبەر بژێویی ژیانی خەڵک.. ئێستا پاراستنی دۆخەکە زیاتر کەوتووەتە سەر هاووڵاتییان و پێویستە بەبێ دەمامک نەچنەدەرەوە و زوو دەستیان بشۆن و خۆیان لە شوێنی قەرەباڵخ بەدوور بگرن، چونکە ترسی ئەوەمان هەیە ژمارەی نەخۆشەکان زۆر زیاد بکات و بەخێرایی بڵاوببێتەوە".