دۆناڵد ترەمپ: سەرکەوتوو دەبم
دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان دوای دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا گوتی: دڵنیام سەرکەوتوو دەبم.
سێشەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2024، دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا دوای دەنگدان لە فلۆریدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا گوتی: ئەگەر کاغەز بەکار هاتبا، دەنگدان زووتر کۆتایی دەهات، گوێ بیست بوومە دەنگدانەکە لە هەندێ ویلایەت بە ئاسانی کۆتایی ناێیت.
ترەمپ گوتیشی: دڵنیام سەرکەوتوو دەبم، نازانم ئەنجامەکان چۆن دەبێت، بەڵام دیموکراتەکانیش دەنگ بە ئێمە دەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد کە دەیانەوێت خەڵک بە یاسایی بچنە وڵاتەکەیان، گوتی: سنوورێکی بەهێزمان دەوێت، دەبی ڕێگریی بکەین لەوەی تاوانباران بێنە وڵاتەکەمان، ڕێگە دراوە 13 هەزار بکوژ بێنە نێو وڵاتەکەمان، بازرگانی ماددەی هۆشبەر هاتوونەتە نێو وڵاتەکە و ئێمە ڕێگەیان پێ نادەین.
گوتیشی:من پشتیوانی لە خەڵکی توندو تیژ ناکەم.