دۆناڵد ترەمپ: ئامادەم دان بەشکستمدا بنێم
دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە کرد کە ئامادەیە دان بە شکستەکەیدا بنێت بەرامبەر کامالا هاریس ئەگەر هەڵبژاردنەکە دادپەروەرانە بێت.
سێشەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2024، دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا گوتی: ئامادەم دان بە شکستەکەمدا بنێم بەرامبەر کامالا هاریس، ئەگەر هەڵبژاردنەکە دادپەروەرانە بێت.
سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ لە بنکەی دەنگدان لە وێست پالم بیچ بە پەیامنێرانی گوت: "ئەگەر هەڵبژاردنێک بدۆڕێنم، ئەگەر دادپەروەرانە بێت، یەکەم کەس دەبم دانی پێدا بنێم، تا ئێستا، وابزانم دادپەروەرانە بووە."
گوتیشی: بیستوومە دۆخمان لە هەڵبژاردن تا ئێستا باشە.