لەسەر دەستبەسەرکردنی گەنجێک لە ماڵەکەیدا، سزای زیندانی تاهەتایی درا
دادگه‌ی جه‌زائیر بڕیاری دا به سه‌پاندنی سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی گه‌نجێكی دراوسێیانی بۆ ماوه‌ی 28 ساڵ له ماڵه‌كه‌یدا زیندانی كردبوو.
چوارشه‌ممه، 6ـی تشرینی دووه‌می 2024، مێدیاكانی جه‌زائیر بڵاویان كرده‌وه 'دادگه‌ی گشتیی وڵاته‌كه‌یان بڕیاری دا به سه‌پاندنی سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی گه‌نجێكی دراوسێیانی به ناوی عومه‌ر بۆ ماوه‌ی 28 ساڵ له ماڵه‌كه‌یدا زیندانی كردبوو."
هه‌روه‌ها به پێی مێدیاكانی جه‌زائیر "دادگه بڕیاری داوه به سه‌پاندنی سزای شه‌ش مانگ زیندانی بۆ پێنج كه‌سی دیكه كه پۆلیس و ده‌زگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌یان له ڕووداوه‌كه ئاگه‌دار نه‌كردووه‌ته‌وه."
چوارشه‌ممه 15ـی ئایاری 2024، به‌رپرسانی ئەمنی جه‌زائیر ڕایان گه‌یاند "پیاوێكی ته‌مه‌ن 61 ساڵه‌یان ده‌ستگیر كردووه، كه تۆمه‌تباره به زیندانیکردنی پیاوێكی دراوسێیان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 30 ساڵ و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا."
به‌رپرسانی ئەمنی جه‌زائیر ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو "تۆمه‌تباره‌كه له ئاياری ساڵی 1996 كوڕێكی گه‌نجی دراوسێیانی زیندانیی کردووە، ئه‌و کات تەمەنی کوڕەکە 16 ساڵ بووه."
به‌رپرسانی ئه‌منی جه‌زائیر به مێدیای وڵاته‌كه‌یان گوتبوو: "12ـی ئایار هەواڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئەو گەنجەیان له لایه‌ن دراوسێكانی تۆمه‌تباره‌كه پێ گه‌یشتووه، دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته شوێنه‌كه و پیاوێكیان له‌ناو تەویلەی ئاژه‌ڵان دۆزیته‌وه."
عومه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه 26 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن دراوسێیهكهیهوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و ته‌نیا 200 مه‌تر له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا دوور بووه. عومه‌ر به مێدیای جه‌زائیری گوتبوو: "له ژوورێكدا بووه و له درزێكه‌وه ڕوانیویه‌تییه ماڵه‌كه‌یان، ته‌نانه‌ت ئاگه‌داری مردنی دایكی بووه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه هاوار بكات، چونكه ئه‌و كات له لایه‌ن تۆمه‌تباره‌كه‌وه جادووی لێ كرابوو و گه‌رووی نووسابوو!"