بەرهەمی کۆمپانیای دانەغاز لە کێڵگەی کۆرمۆر زیادی کردووە

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی کە لە چەند کێڵگەیەکی غازی هەرێمی کوردستان کار دەکات، ڕاپۆرتی داهات و بەرهەمی ئەم ساڵی بڵاو کردووتەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "لە %3 بەرهەمیان لەهەرێم زیادی کردوە، هەروەها بەرهەمهێنانی نەوتیان بۆ 38 هەزار و 200 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا زیاد کردووە، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان."

لە ڕاپۆرتەکەی کۆمپانیاکەدا هاتووە، بەرهەمهێنان لە نۆ مانگی ڕابردووی ئەم ساڵدا 112 ملیۆن بەرمیل بووە، بەمەش تێکڕای زیادەی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی %3 بووە کە ڕۆژانە دەکاتە 38 هەزار و 200 بەرمیل نەوت.

ئاماژەشی داوە "بڕی شایستەی وەرگیراو لەم نۆ مانگەی ڕابردوودا 238 ملیۆن دۆلار بووە، لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا 167 ملیۆن دۆلار بووە، بەمەش جیاوازیی لە شایستە دارایی وەگیراو 71 ملیۆن دۆلارە."

سەبارەت بە دانەوەی قەرزەکانیش، دانەغاز ئاماژەی داوە  "بڕی 70 ملیۆن دۆلارە و قەرزی کۆمپانیاکە لە 108 ملیۆن دۆلار بۆ 28 ملیۆن دۆلار کەم دەکاتەوە."

هەر لە ڕاپۆرتەکەی دانەغاز هاتووە "کۆمپانیاکە پێرل پترۆلیۆم کە سەرپەرشتی و چاودێریی بنیاتنانی کێڵگەی کۆرمۆر 250 دەکات، بەم زووانە دەست بە چالاکییەکانی دەکاتەوە."

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەیدا کۆمپانیا دانەغاز ئاماژەی داوە "بە گوێرەی ئەنجامەکانی داهاتی کۆمپانیاکە لە نۆ مانگی ئەم ساڵدا ئەنجامەکان دەری دەخەن کە داهاتی کۆمپانیاکە لە نۆ مانگی ئەم ساڵدا بۆ 286 ملیۆن دۆلار دابەزیوە، کە لە هەمان ماوەی ساڵی 2023دا، بڕەکەی 326 ملیۆن دۆلار بووە، بەمەش جیاوازی لە نێوان هەردوو دابەزینەکە ڕێژەی 12% یە، بەمەش پوختەی قازانجەکانی کۆمپانیاکە لە نۆ مانگی 2024دا 112 ملیۆن دۆلار بووە."

هەروەها ئاماژەی داوە "کۆمپانیاکە توانیویەتی بە کەمکردنەوەی قەرزەکانی پێگەی دارایی خۆی بەهێز بکات و 78 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی لە کۆی قەرزەکانی سەری بۆ 28 ملیۆن دۆلار کەم بکاتەوە."

سەبارەت بە پرۆژەی کۆرمۆ 250، دانەغاز لە ڕاپۆرتەکەیدا خەجتی کردووەتەوە "بە گوێرەی پێوەرەکانی توانا و سەلامەتی، پابەندن بە دەست پێ کردنەوەی پەرەپێدان و فراوانکردنی پرۆژەی بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر 250. دوای هەڵوەشتاندنەوەی گرێبەستەکەی پێشوو، ئێستا کۆمپانیا پیرێل پترۆلیۆم ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی دامەزراندنی پرۆژەکە دەکات و بەم نزیکانە کاروچالاکییەکانی دەست پێ دەکاتەوە و پێشبینی دەکرێت لە چارەکی دووەمی ساڵی 2026 دەست بە هەناردەی غازی بازرگانی بکرێت، کە سوودێکی زۆری بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراقیش دەبێت."