پاکستان: تەقینەوەیەک لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر ڕووی دا

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان، 17 کەس مردن و نزیکەی 15 کەسیش بریندار بوون.

ئاژانسی فرانس پرێس، لە زاری پۆلیسی پاکستانەوە بڵاوی کردووەتەوە "ئەمڕۆ شەممە، 9ـی تشرینی دووەمی 2024، بەهۆی تەقینەوەیەک لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان، 17 کەس گیانیان سپاردووە."

محەممەد بەلوچ، بەرپرسی پۆلیسی خۆجێی ڕایگەیاند "تا ئێستە 17 کەس گیانیان سپاردووە، ئێمە لە هۆی تەقینەوەکە دەکۆڵینەوە." هاوکات موعەزەم جاح ئەنساری، پشکنەری گشتیی پۆلیسی ناوچەکە، گوتی: "ڕەنگە ژمارەی مردووەکان زیاتر ببێت."

لای خۆیەوە واسیم بەگ، گوتەبێژی نەخۆشخانەی ساندمان لە شاری کوێتا، ڕایگەیاند "تا ئێستە 46 کەس بریندار بوونە."

ماوەیەکە، باکووری ڕۆژئاوا پاکستان ڕووبەڕووی هێرشە چەکداریی بووەتەوە بەهۆی یاخیبووان لە باشووری وڵاتەکە.

محەممەد بەلوچ، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پۆلیس ڕایگەیاند "کاتێک شەمەندەنەفەرەکە هەوڵی داوە بە خێرایی بۆ شوێنی مەبەست بڕوا، تەقینەوە لە ناو وێستگەکەدا ڕووی داوە."

 گوتیشی: "تاکوو ئێستە هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە."