بنکەیەکی ئەمەریکا لە دێرەزوور بۆمباران کرا
سەرچاوەیەکی ئەمنیی ڕایگەیاند، ئێوارەی یەکشەممە، 10ـی تشرینی دووەمی 2024، بنکەی ئەمەریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومر لە گوندەکانی دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بە سێ مووشەک کراوەتە ئامانج.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، بە سێ مووشەک یەکێکیان لە نزیک ناوەندیی فەرماندەیی لە گوندی سەوز بەر بنکەکە کەوتووە، دوو مووشەکەکەی تریش لە دەوروبەری بنکەکە کەتووەتە خوارەوە.
لەدوای هێرشە مووشەکییەکان زەنگی ئاگادارکەرەوە لە بنکەی ئەمەریکا لە دێرەزوور لێدراوە.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە گوتیشی: "فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمەریکا بە ئاسمانی ئەو ناوچەیەدا سوڕاونەتەوە کە لە نێوان کێڵگەی ئەلعومر و شاری ئەلبولکەمال لە گوندی دێرەزوور درێژدەبێتەوە".
ڕۆژی7ـی ئەم مانگە، بنکەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەلشەدادی گوندێکی حەسەکە کەوتە بەر هێرشی مووشەکی.
28 بنکەی ئەمەریکا لە سووریا جێگیرکراون، لەنێویاندا 24 بنکەی سەربازیی و 4 خاڵی ئامادە باشی کە بە شێوەیەکی بەردەوام، لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکەوە زوو زوو هێرشی دەکرێتە سەر.
زۆرجار گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەرپرسیارێتی بۆمبارانکردنەکەی بنکە ئەمەریکییەکان لە سووریا و عێراق دەگرنە ئەستۆ.