لە قەزای پشدەر بەهۆی شەڕی نێوان دووبنەماڵە سێ کەس کوژران و برینداربوون
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە گوندێکی سنووری قەزای پشدەر شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویداوە ، بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و بریندار بوون.
دەرو قادر، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەرین بە کوردستان24ـی راگەیاند، "لەگوندی دووگۆمانی سنوری قەزای پشدەر، شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە کە خزم و نزیکی یەکترن ڕوویداوە، کە لە ڕووداوەکەدا یەکێک کوژراوە و دووانی دیکە بریندارن".
هاوکات سەرجاوەیەکی ئاگەدار لە ڕووداوەکە گوتی: لە ڕووداوەکەدا چەک بەکار نەهاتووە، بەڵام یەکێکیان بە ئۆتۆمبێل، کەسێکی کوشتووە، هەروەها دووکەسیش بریندارن".