کاتس: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە هەموو کات لەبارترە ڕووبەڕووی زیان ببێتەوە

یه‌سرائیل كاتس، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل
یه‌سرائیل كاتس، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل

وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، به‌بێ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان له‌ لوبنان، ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حزبوڵلا ناكه‌ن و له‌ به‌ئامانجگرتنی ئامانجه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.

دووشه‌ممه‌، 11ـی تشرینی دووه‌می 2024، یه‌سرائیل كاتس، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه‌، له‌ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان له‌ لوبنان به‌رده‌وام ده‌بن، ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حزبوڵلا ناكه‌ن.

وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ئێران گوتوویه‌تی: به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌باره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی زیان ببێته‌وه‌ و ده‌رفه‌ت هه‌یه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی پووچه‌ڵ بكرێنه‌وه‌ و له‌ناو ببرێن.