مەسعود پزیشکیان: هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نادەین

سەرۆکی ئێران مەسعود پزیشکیان لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ڕافایل گرۆسی لە تاران
سەرۆکی ئێران مەسعود پزیشکیان لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ڕافایل گرۆسی لە تاران

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بە سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ڕاگەیاند: هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نادەین.

پێنجشەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2024، سەرۆکی ئێران مەسعود پزیشکیان، لە میانەی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ڕافایل گرۆسی لە تاران گوتی: دەیەوێت گومان و ناڕوونییەکان سەبارەت بە بەرنامە ناوەکیەکەی وڵاتەکەی نەهێڵێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی  کۆماری ئێران، پزیشکیان  بە ڕافایل گرۆسی ڕاگەیاند "هەروەک ئێمە چەندین جار نیازپاکی خۆمان نیشانداوە، ئامادەین هاوکاری و نزیکبوونەوە لەگەڵ ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە بکەین بۆ نەهێشتنی ناڕوونی و گومانەکان سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی وڵاتەکەمان."