دامەزراوەیەک: بێ‌کاری لە عێراق زیادی کردووە

دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به داتا و ئامار ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری ده‌كات له عێراق، به شێوه‌یه‌ك بێكاری ساڵ له دوای ساڵ له عێراق پتر ده‌بێت و ڕێژه‌كه‌ی له هه‌ڵكشاندایه.
دامەزراوەی عێراقی ئاییندە كه له لایه‌ن مه‌نار عوبه‌یدییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت له نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، بێكاری له عێراق له ساڵی 2024ـدا به‌راورد به 10 ساڵی ڕابردوو، به‌رزترین ڕێژه‌ی تۆمار كردووه.
دامەزراوەی عێراقی ئاییندە هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، ڕێژه‌ی بێكاری له ساڵی 2023ـدا 15.6% بووه، هاوكات له ساڵی 2022ـدا 15.5% بووه و له 2012 بۆ 2021 له نێوان 9% بۆ 14% بووه.
ئه‌و دامه‌زراوه‌یه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، بێكاری تا دێت له عێراق زیاتر ده‌بێت، به شێوه‌یه‌ك له ساڵی 2024ـدا گه‌یشتووه‌ته ڕێژه‌ی 16.3%.