هەولێر: ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی زیاتر له‌ 27 هه‌زار پارچە زه‌وی دەکرێت

دیمەنێکی شاری هەولێر
دیمەنێکی شاری هەولێر

زیاتر له‌ 27 هه‌زار پارچە زه‌وی لە سنووری پارێزگای هەولێر ئامادەن بۆ دابه‌شكردن.

شەممە، 16-11-2024، ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە "دوای بڕیاری مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان، بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی بەسەر فەرمانبەران، له‌ سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، کە 17 شارەوانییە و هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر له‌ خۆ ده‌گرێت، زیاتر لە 27 هەزار پارچە زه‌وی‌ ئامادەیە بۆ دابه‌شكردن."

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "هه‌نگاوی زۆر باش بۆ دابه‌شكردنی ئەو زه‌ویانە نراون و هه‌ر كه‌سێك به‌ گوێرەی كارتی زانیاری له‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی، له‌ وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمەند دەبێت، چاوه‌ڕێ دەکرێت دوای گه‌یشتنی فۆڕمه‌كان، لە ئایندەیەکی نزیک ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی زه‌وییەکان بكرێت."

 
 
 
Fly Erbil Advertisment