دەستەی ئامار: دوای کاتژمێر 12ـی شەو فۆرمی تۆمارکردنی خێزان دادەخرێت
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، دوای کاتژمێر 12ـی شەوی21 لەسەر 22ـی تشرینی دووەمی 2024 لە پرۆسەی سەرژمێریدا، فۆرمی تۆمارکردنی خێزان دادەخرێت و هیچ خێزانێک تۆمار ناکرێت.
شەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2024، دەستی ئاماری هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، دوای کاتژمێر 12ـی شەوی21 لەسەر 22ـی تشرینی دووەمی 2024 لە پرۆسەی سەرژمێریدا، فۆرمی تۆمارکردنی خێزان دادەخرێت و هیچ خێزانێک تۆمار ناکرێت.
دەستەکە دەڵێت: دوا قۆناغی سەرژمێری له 22ـی تشرینی دووەمی 2024 بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ڕۆژ كاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و ديسان سه‌ردانى خێزانه‌كان ده‌كرێته‌وه بۆ مه‌به‌ستى تۆماركردنى زانيارييه‌كانى پرسيارنامهى سه‌رژمێرى دواى سه‌ردانی گشت خێزانه‌كان، بەو شێوەیە كارى مه‌يدانيى سه‌رژمێرى كۆتايى پێدێت.