ڕێبوار تەها: ئهم سهرژمێرییه بۆ ئاییندهی خهڵكی کەرکووک زۆر گرنگه
پاڕێزگاری کەرکووک داوا لە خەڵکی کەرکووک دەکات بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە شارەکە. ئاماژە بەوەش دەکات، ئهم سهرژمێرییه بۆ ئاییندهی خهڵكی ناوچەکە زۆر گرنگه.
ئەمڕۆ شەممە 16ـی تشرینی دووەمی2024، ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: تیمەکانی سەرژمێری لە ئەمڕۆوە دەستیان بە کارەکانی خۆیان کردووە و هاووڵاتییان دەتوانن ئێستا بگەڕێنەوە بۆ شارەکە.
پارێزگاری کەرکووک، هاوکات ڕاشیگەیاند، تیمەکانی سەرژمێری لە ڕۆژانەی 20 و 21ـی ئەم ماگە دووبارە دێنەوە سەردانی ماڵەکان دەکەنەوە، ئەوانەی لە ماڵ نەبوونە یان زانیارییەکانیان کەموکوڕی هەبووە دووبارە پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت.
ناوبراو داوا لە خەڵکی کەرکووک دەکات بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە شارەکە. ئاماژە بەوەش دەکات، ئهم سهرژمێرییه بۆ ئاییندهی خهڵكی ناوچەکە زۆر گرنگه.
بڕیارە لە 20 و 21ـی ئەم مانگە لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بەڕێوە بچێت.