بەرەی تورکمانی عێراقی: بەشداریی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک ناکەین

بەرەی تورکمانی عێراقی جارێکی دیکە ڕەتی کردەوە بەشداریی لە حکوومەتی خۆجێی کەرکووک بکات.
حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی ڕایگەیاند "حکوومەتی خۆجێی ئێستەی کەرکووک شەرعیەتی گەل و خەڵکی کەرکووکی نییە، هەربۆیە بەرەی تورکمانی جارێکی دیکە ڕەتی دەکاتەوە بەشداریی تێدا بکات."
هەروەها گوتیشی: "چاوەڕوانی دادگەی کارگێڕین دۆسیەی پێکهێنانی یەکلایی بکاتەوە، چونکە بەرەی تورکمانی سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە."
حەسەن تۆران ڕاشیگەیاند: "بڕوایان بەدادگە و دەسەڵاتی دادوەری عێراق هەیە، بۆ یەکلایکردنەوەی سکاڵاکانیان لە دژی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک."