مەریوان قەرەنی: لێژنەیەک لەبارەی سەرژمێریی ناوچە کوردستانییەکان پێک هێنراوە

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات، لێژنەیەکی هاوبەش پێک هێنراوە لەبارەی سەرژمێرییەکەی هەرێم و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، تا ئەو لێژنانە ڕەزامەندی نەدەن، سەرژمێرییەکە کاری پێناکرێت.

یەکشەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2024، مەریوان قەرەنی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەزموونی تاڵی ڕابردووی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بووەتە هۆی ئەوەی لەو سەرژمێرییەدا وریاتر بین.

هاوکات ئاماژەی بەوە دا: لێژنەیەکی هاوبەش پێک هێنراوە لەبارەی سەرژمێرییەکەی هەرێم و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، تا ئەو لێژنانە ڕەزامەندی نەدەن، سەرژمێرییەکە کاری پێناکرێت.

بڕیارە لە 20 و 21ـی ئەم مانگە لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بەڕێوە بچێت.