دیوانییە؛ هاووڵاتییان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە خۆپیشاندان دەکەن

هاووڵاتییانی شارۆچكه‌یه‌كی پارێزگای دیوانییه له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان له شارۆچكه‌كه‌یان و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان، خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
دووشه‌ممه، 18ـی تشرینی دووه‌می 2024، به‌شێك له هاووڵاتییانی شارۆچكه‌ی حه‌مزه‌ی ڕۆژهه‌ڵات له پارێزگای دیوانییه، له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان له شارۆچكه‌كه‌یان و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان، خۆپیشاندانیان كرد.
خۆپیشانده‌ران ڕایانگه‌یاندووه، به چه‌ندان كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تییه‌وه كه ڕووبه‌ڕووی شارۆچكه‌كه‌یان بووه‌ته‌وه، ده‌ناڵێنن. سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، بارانه به‌لێزمه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كه شارۆچكه‌كه‌یانی گرته‌وه، كه‌موكووڕییه‌كانی شارۆچكه‌كه‌یانی له ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه زیاتر ئاشكرا كرد.
خۆپیشانده‌ران جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، له خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ژێرخانه‌وه.