مایک وۆڵتز دۆستی دڵسۆزی کورد، بوو بە ڕاوێژکاری ترەمپ بۆ ئاسایشی نەتەوەیی

وۆڵتز، ئەفسەرێکی خانەنشینی هێزە تایبەتیەکانی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ماوەیەکی درێژە پاڵپشتیەکی بەهێزی کوردەکان بووە، هاوکات کوردستان24 چەندین جار بە شێوەیەکی بەردەوام هەواڵی لەسەر بڵاودەکردەوە.
12ـی تشرینی دووەم 2024
واشنتن پۆست و نییویۆرک تایمز و وۆڵ ستریت لە ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند کەوا دۆناڵد ترەمپ داوای لە نوێنەر مایک وۆڵتز (ئار، فلۆریدا) ببێت بە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی.
بەمەزەندەی ئەو زانیارە دروست بێت و وۆلتز ئەو پۆستە وەربگرێت، ئەوە هەواڵێکی زۆر باشە بۆ کورد.
وۆلتز، ئەفسەرێکی خانەنشینی هێزە تایبەتیەکانی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، ماوەیەکی درێژە پاڵپشتیەکی بەهێزی کوردەکانبووە، هەروەک کوردستان24 بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و بەردەوام هەواڵی لەسەر بڵاودەکردەوە.
نیشانکردن و ناساندنی 30ـیەمین ساڵیادی ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی ئارامی
یەکەم جار وۆڵتز چوو بۆ کۆنگرێسی ئەمریکی لە کانونی دووەمی 2019، بە سەرکەوتنی ڕۆن دسانتس، کەوا ڕێکخەرو هەلبژێردراو بوو بە پارێزگاری فلۆریدا.
پاڵپشتی وۆلتز بۆ کورد هەر زوو بووە کارنامە و بەیاننامە. ساڵی 2021 ىوو بە 30ـیەمین ساڵیادی ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی ئارامی بەردەستکردنی خۆشگوزەرانی، کەوا لە جەنگی کەنداوی ساڵی (1991) ەوە هەڵقوڵاوبوو، هێزەکانی سەدام حوسێنی لە کوێت دەرکرد.
ئیدارەی جۆرج ئەیج دەبلیو بوش بڕیارێکی زۆر خراپی دا لە کۆتای جەنگەکەدا. وا باوەڕ دەکرا بەو بڕیارە دوای ئەو دۆڕانە گەورەیە، سەددام بە کۆدەتایەک لا دەدرێت.
زیاتر زانیاری بخوێنەوە: The US Watches, as Saddam Crushes the Uprisings: 25th Anniversary
بەڵام هیچ کودەتایەک نەبوو، دواتر بوش بانگەشتەی ئاگربەستێکی نەکامر (پێنەگەیشتو)ی ڕاگەیاند، سەددام لە دژی کورد جولەی کرد، کەوا پێشوتر لە دژی سەددامدا وەستابوون. دانیشتوان لە سەددام دەترسان چەکی کیمیاییان لە دژ بەکار بهێنێت هەرەوک لە دژی شیعەکانی باشوری بەکارهێنا، ئەوانیش بەکۆمەڵ بەرەو سنورەکانی تورکیا و ئیران هەڵاتن.
ئەو دیمەنە ناخۆشە بوو وای لە بوش کرد هەنگاوەکە ئاوەژو بکاتەوەو هێزەکانی بۆ عێڕاو بنێرێتەوە بۆ جێبەجێکردنی ئۆپەڕاسیۆنی پرۆڤاید کۆمفۆرت (ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی ئارامی)
وۆڵتز لە ساڵی 2021 ماددە (بەندێکی یاسایی) پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کرد بۆ نیشانکردنی (30) سییەم ساڵی دابینکردنی ئارامی. دوای تێپەڕینی بە ئەنجومەن (هاوس)، گەیشت بە ئەنجومەنی پیران، ئەوانیش دەستخۆشیان لەو "هاوبەشیە گرنگەی نێوان ئەمریکا و کوردستانی عێڕاق کرد"
بۆ زیاتر خوێندنەوە: Senators introduce resolution hailing ‘important partnership’ with Iraqi Kurdistan on 30th anniversary of OPC
بەداخەوە هەرچەندە ئەو ماددەیە هیچ پشت ڕاست نەکرایەوە لە لایەن هیچ لەو دوو ئەنجوومەنە لە هەمان ماوەکانیاندا. لە سەرەتاکەیدا ئەنجومەن (هاوس) پشتڕاستی کردەوە بەڵام ئەنجومەنی پیران نەیکرد. دواتر ئەنجومەنی پیران پشتڕاستی کردەوە بەڵام ئەنجومەن نەیکرد.
هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان
لە ئابی ساڵی 2022 وۆڵتز شانبەشانی دوو ئەندامی کۆنگرێس لە نامەیەکدا بۆ ئانتنی بلینکن وەزیری دەرەوە، داوایان لە ئیدارەی بایدن کردبوو پشتگیری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات لە دژی ئەو پاڵەپەستۆیەی لەلایەن ئیران و دەستوپێوەندیەکانی لە بەغدا هەیە بۆ بڕینی بەرهەمهێنانی ووزە.
زانیاری زیاتر بخوێنەوە: Congressmen call on Biden administration to support Erbil in energy disputes with Baghdad
لە شوپاتی 2022 وۆڵتز شانبەشانی دوو ئەندامی تری کۆنگرێس نامەیەکی تریان نوسی ئەم جارەیان بۆ سەرۆک جۆو بایدن. تیایدا داوایان لە ئیدارەکەی کردبوو ئیشی زیاتر بکات بۆ پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ و مشتومڕەکانیان لەگەڵ بەغدادا. لەهەمان کاتیشدا داواکردنی سیاسەتێکی توندتر لە بەرامبەر عێڕاقدا ئەنجام بدات تا بەرەنگاری کاریگەریە بەهێزەکەی ئیران ببێتەوە.
لە نامەکەدا باسی سەرکەوتنی تاران بەسەر دادگای باڵای فیدڕاڵی عێڕاقدا کراوە هەروەها کردنی دادگا بە ئۆتۆمۆبیلێکی کاریگەری ئێران.
بەم شێوەیە دادگا بە موساوەمەکردنەوە چەند حوکومدانێکی لە دژی بەرژەوەندی کورد دەرکرد. یەکێک لەو حوکومدانانە هەناردەکردنی نەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی گرتەوە. دادگا بڕیاری دا کە نادەستوریە.
ئەو حوکمدانە هەناردنە دەروەی نەوتی کوردی ڕانەگرت، بەڵام بە شێوەیەکی ڕوون هەڕەشەی لێکردن، بۆیە پیاوەکانی کۆنگرێس داوایان لە بایدن کرد "ئایا چۆن ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەو وەبەرهێنانە ووزەییانە لە هەرێمی کوردستان دەپارێزێت کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان پاڵپشتی دارای دەکرێن.
زانیاری زیاتر بخوێنەوە: Congressmen call for more US support for Kurdistan Region, tougher position toward pro-Iran elements in Iraq
بەڕاستی ئەو بڕیارە دوابەدوای یەکەبوو لە لایەن (دادگای یەکلاکردنەوەی نێودەوڵەتی سەربە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی ئا سی سی -ئای سی ئەی) کەوا بنکەکەی لە پاریسە، هەناردەکردنی نەوتی ڕاگرت.
لە ئاداری 2023 دادگای یەکلاکردنەوەی نێودەوڵەتی (ئا سی سی -ئای سی ئەی) حوکمی لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا، ڕێگای نەدا نەوت هەناردە بکات لە ڕێگای هێڵەکانی بۆڕی عێڕاق-تورکیا.
دوا بە دوای ئەو حوکمدانە، وۆڵتز بانگەوازی بۆ ئیدارەی بایدن کرد تا پاڵپەستۆی بەهێز بخەنە سەر بەغدا بۆ ئەوەی ناچاری بکەن ڕەزامەندی بدات تاوەکو هەناردەی نەوتی کوردی بەردەوام بێت.
"پێویستە ئیدارەی بایدن پاڵەپەستۆیەکی ڕاستەقینەیی بخاتە سەر حکومەتی عێڕاق بۆ دوبارەکردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان" وۆڵتز لە چریوەیەکد (تویت) ووتی "گواستنەوەی دۆلاری ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ عێڕاق لە ڕێگای خەزێنەی ویلایەتە یەکگرتووەکان و گرێبەستی گەمارۆی دووبارەبووەوە و هەروەها بەردەستکردنی کەسە سەرەکیەکان و تەرخانکردنی کیانەکان و دەزگایەکان پێویستە بخرێنە ڕوو"
پشتگیریکردنی هەولێر لە گفتوگۆ و مشتومڕی لەگەڵ بەغدا
سەرۆک وەزیرانی عێڕاق محمەد شیاع سوودانی لە بەهاری ڕابردوودا یەکەم سەردانی بۆ واشنتن ئەنجامدا. پێشوەختەی ئەو سەردانە وۆڵتزو حەوت ئەندامی کۆنگرێسی کۆماریەکان، کە چوار ئەندامی سینات و 3 نوێنەری تری لەخۆ دەگرت، نامەیەکی تریان بۆ بایدن نوسی.
لە نامەکەدا باسی درێژەی پێوەرە داپڵۆسێنەرەکانی بەغدا لەبەرامبەر هەرێمی کوردستاندا کرا، هەروەها داوا لە بایدن کرابوو پەستان لەسەر عێڕاق دروست بکات تا کۆتای بەوە بهێنێت.
"حکومەتی عێڕاقی چالاکانە کار لەگەڵ تاران دەکات لە دژی هاوپەیمانانی کوردەکانمان." ئەوان ئاوایان نووسیبوو بۆ بایدن. "لەکاتێکدا تۆ بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق دەکەی تا سەردانی واشنتن بکات، تۆ کۆبوونەوەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کوردستان مەسرور بارزانی ڕەتکردەوە، کە هاوبەشێکی گرنگ و مێوانداری زۆرترین هێزەکانی وێلایەتە یەکگرتوەکانە لە ناوچەکدا."
ئەو هەماهەنگیەی نێوان بەغداو تاران بە "بڕینی" بودجەوە لەلایەن حکومەتی فدڕاڵی بۆ کوردستان کە وادەیەتی، لەهەمان کاتدا قەپاتکردنی هێلەکانی بۆڕی عێڕاق -تورکیا.
" تۆ پێویستە جەخت لەسەر کەمکردنەوەی کاریگەری ئیران بکەی لە عێڕاقدا هەروەها دابینکردنی پاڵپشتی بۆ هاوبەشەکانمان لە كوردستان،" هەروەها "وەک مەرجی دەستپێکی لە هەر جۆرە سەردانێك لەلایەن سەرۆک وەزیران ئەلسودانی، تۆ پێویستە داوای کردنەوەی بە زووترین کاتی بۆڕی عێڕاق-تورکیا بکەیت، تاوەکو هەرێمی کوردستان بتوانێت نەوتەکەی هەناردەی دەرەوە بکات. وە هەروەها چیتر هەڕەشە لە داراییە گشتی و تایبەتیەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان نەکرێت لەلایەن کاریگەریی تاران لە بەغدا."
زانیاری زیاتر بخوێنەوە: Congressmen Call for Baghdad’s Mistreatment of ‘Kurdish Allies’ to End, as Sudani’s Visit to Washington Approaches
ئەگەر وۆڵتز تەنانەت بتوانێت بڕێکی ئەو سیاسەتانە جێبەجێ بکات، ئەوە دەگاتە ئەوپەڕی ڕاستکردنەوەی ئەو سیاسەتە بەهەڵە دابردراوەی هەڵوێستی ویلایەتە یەکگرتوەکان کەوا سەرنەکەوتوو بووە لە بەرەو پێشبردنێکی کارای بەرژەوەندیەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکان، هاوکات دەبێتە بەرەکەتێکی گەورەیە بۆ کوردەکان.
وەرگێڕان سەیران