سوودانی حەوت منداڵی هەیە و لەگەڵ دایکیشی دەژیت

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرژمێرێک
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرژمێرێک

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 20-11-2024، تیمەکانی سەرژمێریی، سەردانی ماڵی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵییان لە شاری بەغدا کرد و ژمارەیەک پرسیاریان لەبارەی ژمارەی ئەندامانی خێزان و زانیاریی کەسییان ئاراستەی ناوبراو کرد.  

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وەڵامدا گوتی: "ناوم، محەممەد شیاع سەببارە و لە دایکبووی 04-03-1970ـم".  ئاماژەی بەوەش کرد "پێنج کوڕ و دوو کچم هەیە و دایکیشم لەگەڵ ئێمە دەژیت."