ئیتاڵیا؛ گوندێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی نه‌یارانی تره‌مپ، خانووه‌كانی هه‌رزانفرۆش ده‌كات

سه‌دان و هه‌زاران كه‌س و كۆمه‌ڵگه له جیهاندا پرسیار له باره‌ی دووباره ده‌رچوونه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیان له ده‌رچوونه‌وه‌ی نیگه‌رانن و لایان وایه له‌گه‌ڵ خۆیدا ئاڵۆزی، پشێوی و ئاشووبی زیاتر ده‌هێنێت؛ هاوكات، ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ریی گوندێك له ئیتاڵیا، بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی خه‌م و نائومێدیی ئه‌و كه‌سانه، ده‌رفه‌تێكی دروست كردووه و له ئۆفهرێكدا خانووه‌كانی هه‌رزانفرۆش ده‌كات.
گوندی ئۆلۆلای له دوورگه‌ی سهردینای ئیتاڵیا، یه‌كێكه له‌و گوندانه‌ی ئیتاڵیا كه ڕووبه‌ڕووی داته‌پینی ئابووری بووه‌ته‌وه و ژیان تێیدا قورس بووه و ده‌رفه‌تی كار زه‌حمه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت. ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ریی گونده‌كه، به مه‌به‌ستی بووژانه‌وه و پێشخستنی كه‌رتی ئابووری بیرۆكه‌یه‌كی نوێ و سه‌رنجڕاكێشی پێشكه‌ش كردووه.
ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ریی گوندی ئۆلۆلای، له ئۆفهرێكدا بڕیاری داوه خانووه‌كانی ئه‌و گونده هه‌رزانفرۆش بكات و داوای له‌و هاووڵاتییە ئهمهریكاییانە كردووه كه له سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ نیگه‌ران و نائومێدن و پێیان وایه سه‌رچاوه‌ی "شه‌ڕ و ئاژاوه‌گێڕی"ـیه، ئەمەریکا بەجێ بهێڵن و بۆ ئه‌و گونده كۆچ بكه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ریی گوندی ئۆلۆلای، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكایی له ڕێگه‌یه‌وه داواكارییه‌كانیان بۆ كڕینی خانووه‌كانی گونده‌كه پێشكه‌ش بكه‌ن و نرخی هه‌ر خانوویه‌كیش به‌رانبه‌ر به (دۆلار)ـێكه.
له‌م باره‌وه، فرانشیسكۆ كۆڵۆمبۆ، ڕاگریی دوورگه‌ی سهردینا گوتوویه‌تی: "پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ریكایییه ناڕازییه‌كان له سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ ڕوو له دوورگه‌كه‌یان بكه‌ن و ئاوه‌دانی بكه‌نه‌وه و بیبووژێننه‌وه كه ماوه‌ی چه‌ندان ده‌یه‌یه به‌ره‌و دواوه پاشه‌كشه‌ی كردووه."
فرانشیسكۆ كۆڵۆمبۆ گوتووشیه‌تی: "بۆ فرۆشتنی خانووه‌كان كه كۆن بوونه و پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه، سه‌رنج ده‌خه‌نه سه‌ر كڕیاره ئه‌مه‌ریكاییه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی جیهان خه‌ڵكانی دیكه كه به‌رانبه‌ر به تره‌مپ نیگه‌ران و بێزارن، داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن، لارییمان لە هاتنیان نییه."