سەرۆک کۆماری عێراق بەشداریی مێپس2024 دەکات
ڕۆژی هەینی، 22-11-2024، پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە شاری دهۆک؛ بە سپۆنسەری مێدیایی کوردستان24 دەست پێ دەکات و تاوەکوو ڕۆژی شەممە، 23-11-2024، بەردەوام دەبێت.
نزیکەی 124 ئەکادیمیست لە 40 وڵاتی جیاوازە بەشداریی کۆڕبەندەکە دەکەن، کە 73%ـیان بۆ جاری یەکەم بەشدار دەبن. لە میانیدا، ژمارەیەک پانێل و وۆرکشۆپ لەبارەی دۆخی ئێستەی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەچن.
قسەکەرە دیارەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان:
1. سەرۆک مەسعود بارزانی.
2. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
3. ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
4. سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.
5. هیوا ئەفەندی، بەرپرسی فەرمانگەی تەکنەلۆژی و زانیاریی.
6. بەیان سامی عەبدولرەحمان، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی.
7. د. هونەر عیسا، بەڕێوەبەری گشتیی کۆڕبەندی مێپس2024.
قسەکەرە دیارەکان لەسەر ئاستی عێراق:
1. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق.
2. مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
3. قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.
4. د. عەللا روکابی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق.
5. حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق.