قەدەغەی هاتوچۆی نێو شارەکان هەڵگیرا و لەنێوان شارەکانیش تا سبەی بەردەوامە
لیژنەی باڵای ئەمنی سەرژمێری دانیشتووان بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆی لەنێو پارێزگاکان دا، بەڵام قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان تا سبەی شەو بەردەوام دەبێت.
لیژنەی باڵای ئەمنی سەرژمێری دانیشتووان بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆی لەنێو پارێزگاکان لە کاتژمێر 12ـی ئەمشەوەوە دا، بەڵام لەنێوان پارێزگاکانی قەدەغەی هاتوچۆ تا سبەی هەینی 22ـی تشرینی دووەمی 2024،بەردەوام دەبێت.
عەمید میقداد میری، گوتەبێژی لێژنەی باڵای ئەمنی بۆ سەرژمێریی دانیشتووان ڕایگەیاند: قەدەغەی هاتوچۆ لە کاتژمێر 12ـی ئەمشەو 21ـی تشرینی دووەمی 2024 لەنێو شارەکان هەڵدەگیرێت، بەڵام تا سبەی هەینی 22ـی تشرینی دووەمی 2024، کاتژمێر 12ـی شەو، قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت.