ئێران، ئه‌مریكییه‌كی ئازاد كرد
پێشتر سەربازی هێزی دەریایی ئەمەریكا بووە
K24 - مينیسۆتا - ئەمەریكا:
به‌رپرسێكی كۆشكی سپی به كه‌ناڵی فۆكس نیوز-ی راگه‌یاند كه ئێران، مایكل وایت-ی سه‌ربازی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكی ئازاد كرد.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی فۆكس نیوز ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مریكییه كه خه‌ڵكی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا-یه له‌رۆژی 4ی حوزه‌یرانه‌وه ئازاد كراوه و به‌ڕێگه‌وه‌یه به‌ره‌و ئه‌مریكا. ده‌شڵێت: "ئه‌و هاووڵاتییه‌ی كالیفۆرنیا نزیكه‌ی 2 ساڵه له ئێران زیندانییه".
وایت، له‌ته‌مموزی 2018 گه‌شتی ئێرانی كردووه، به‌ڵام ئێران له كانوونی یه‌كه‌می 2019 ئاشكرای كرد كه وایت له شاری مه‌شهه‌د ماوه‌یه‌كه ده‌ستگیركراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پێشتری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، وایت، 13 ساڵ سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
هه‌روه‌ها جوان وایت له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد كه كوڕه‌كه‌ی ئازاد كراوه، وتیشی: "له ماوه‌ی 686 رۆژی رابردوودا كوڕه‌كه‌م له لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر بووه له ئێران و ئێمه‌ش له ژیانێكی پڕ ناخۆشدا ژیاوین. ئێستا دڵخۆشم ئه‌م مێرده‌زمه‌یه‌مان له‌سه‌ر شان لاچووه و كوڕه‌كه‌م له رێگه‌یه به‌ره‌و ماڵه‌وه".
هه‌روه‌ها سی ئێن ئێن له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی ئه‌م دوانیوه‌ڕۆیه‌دا، وتی: "دڵنیاین گرنگییه‌كی ته‌واو دراوه به كه‌یسه‌كه‌ی وایت له‌لایه‌ن ئه‌مەریكاوه".
دایكی وایت توێژی پاڕانه‌وەی كرد بۆ هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ی كه كوڕ و كچ و ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌یان له ئێران ده‌ستگیركراوه.
ئه‌و سوپاسی وه‌زاره‌تی دره‌وه، دیپلۆمانكارانی سویسرا له ئێران، بیل ریچارسۆن حاكمی پێشووی ویلایه‌تی مه‌كسیكۆ و مارك زید پارێزه‌ر و مۆنیل و‌لیامز -ی جێگری، ده‌كات.
به‌پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك تایمز، وایت تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بووه، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی دڵخۆشه به ئازادكردنی. له‌كاتێكدا له مانگی نیسان، مایكل پۆمبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئازادكردنی ده‌ستگیركراوه ئه‌مریكییه‌كان له‌م كاته‌دا كه نه‌خۆشی كۆرۆنا ڤایرۆس له‌ئارادایه، پێویستی به به‌ئاگاییه‌وه سه‌یربكرێت و تاران به‌رپرسه له گیان له‌ده‌ستدانی هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه ئازادی ده‌كات.
زه نیویۆرك تایمز باس له‌وه‌شده‌كات كه ئه‌و ده‌ستگیركراوه ئه‌مریكییه له مانگی ئادار به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
هه‌ندێك له چاودێرانی سیاسی له ئه‌مریكا پێیانوایه كه ئازادكردنی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مریكییه په‌یوه‌ندی به‌و ئاسانكارییه‌وه هه‌یه كه ئه‌مریكا كردیویه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌و سێ كه‌شتیگه‌لییه نه‌وته‌ی له ئێرانه‌وه رووه فنزوێلا هه‌نگاو نا بێئه‌وه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ هیچ ئیحرائات وهه‌ڵوێستێكی هه‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی فۆكس نیوز-دا، سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكی سپی ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه. پێیوابوو ئاسانكاری به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی ئێران له‌سه‌ر داوای كۆمه‌ڵێك سیناتۆره كه پێیانوایه خه‌ڵكی ئێران له‌رووی ته‌ندروستییه‌وه، دۆخی به‌رامبه‌ر كۆرۆنا ڤایرۆس خراپه.
وتیشی:"بۆیه ئیداره‌ی تره‌مپ گه‌یشتۆته قه‌ناعه‌تێك كه‌مێك كارئاسانی بۆ ئێران بكات تا خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌وه زیاتر نه‌بن به قوربانی".
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئێران، ئازادكردنی مایكل وایت به‌رامبه‌ر ئازادكردنی زانای ئێرانی (سیرۆس ئه‌سغه‌ری)یه كه له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2019 ده‌ستگیركراوه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رێتی كۆچبه‌ران و گومرگی ئه‌مریكا-وه‌یه.
به‌ڵام مۆرگان ئۆرتاگۆس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه و وتیشی: "ئه‌سغه‌ری ئازاد نه‌كراوه، ئازاد نه‌كردنه‌كه‌شی په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ئێران خاوخلیچكی ئه‌كات له پرۆسه‌كه".