بە ڤیدیۆ؛ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە کۆڕبەندی مێپس
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە زانکۆی ئەمەریکی - کوردستان لە شاری دهۆک بۆ بەشداریی لە پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس و لەلایەن سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانییەوە پێشوازیی لێ کرا.
ئەمڕۆ هەینی، 22-11-2024، پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە شاری دهۆک، بە سپۆنسەری مێدیایی کوردستان24 دەست پێ دەکات و تاوەکوو سبەی شەممە، 23-11-2024، بەردەوام دەبێت.
نزیکەی 124 ئەکادیمیست لە 40 وڵاتی جیاوازەوە بەشداریی کۆڕبەندەکە دەکەن، کە 73%ـیان بۆ جاری یەکەم بەشدار دەبن. لە میانیدا، ژمارەیەک پانێل و وۆرکشۆپ لەبارەی دۆخی ئێستەی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەچن.