دامەزراوەی کوردستان24 ڕووماڵی پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک دەکات
مێپس، كورتكراوه‌ی پیتی یه‌كه‌می ڕسته‌ی "میدڵ ئێست پیس ئاند سیكیورتییه"، كه به واتای ئاشتی و سه‌قامگیریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دێت.
كۆڕبه‌نده‌كه، ڕۆژانی 22 و 23ـی 11-2024، له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی-كوردستان له دهۆك بەڕێوە دەچێت. هەروەها زۆرینەی سه‌ركرده سیاسییه دیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچەکە به‌شدارن.
کۆڕبەندەکە، به گوتاری به‌خێرهێنانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەست پێ دەکات ودواتر دیدار و پانێڵه‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه به به‌شداریی كه‌سایه‌تی و سیاسه‌تڤانانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جیهان به‌رده‌وام دەبێت.
لە دیارترین بەشداربووانی مێپس24 ، سەرۆک بارزانی، سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراقن.
هەروەها دامەزراوەی مێدیایی کوردستان24 وەک سپۆنسەری مێدیایی کۆڕبەندەکە، لەماوەی ڕۆژانی بەڕێوەچوونیدا، ڕووماڵی کارەکانی کۆڕبەندی مێپس 2024 دەکات.
دامەزراوەی کوردستان24 لە شاشەی کەناڵەکەی و ماڵپەڕ و سەرجەم پلاتفۆرمەکانی سۆشیال مێدیا، ڕووماڵی پانێل و دانیشتنەکانی ئەو کۆڕبەندە دەکات و زانیاری و گفتوگۆکان، ڕاستەوخۆ بۆ وەرگرانی دەگوازێتەوە و لە هەڵوێست و ئاڵوگۆڕی زانیاری کەسایەتییە بەشدارەکانی کۆڕبەندەکە ئاگەداریان دەکاتەوە.
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆڕبەندێکی ساڵانەیە لەلایەن زانکۆی ئەمەریکی -کوردستان لە دهۆک ڕێک دەخرێت، بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2019 بەڕێوەچوو.
لە کۆڕبەندەکەدا، چەندان پانێل لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئالنگاریی ئەمنی، ئابووری و سیاسی، بارودۆخی ئەمنیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە و جیهان بەڕێوە دەچێت