سەرۆک بارزانی: تەحەدا زۆرن، گەورەترینیان ماددەی هۆشبەرە

سەرۆک بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس
سەرۆک بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس

هەینی، 22-11-2024، پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە شاری دهۆک دەستی پێ کرد. 

سەرۆک بارزانی، لە وتارەکەیدا گوتی: "تەحەدییات زۆرن، تیرۆر هێشتا تەحەدایەکی گەورەیە. بەڵام بەلای منەوە تەحەدای لە هەموو گەورەتر بڵاو بوونەوەی ماددەی هۆشبەرە لە ناوچەکەدا کە لە هەمووی مەترسیدارترە، بەداخەوە زۆر لایەن کە دەسەڵاتییان هەیە، دایدەپۆشن و کارخانە دروست دەکرێت بۆ دروستکردنی ماددەی هۆشبەر، ناتوانن هیچی لێ بکەن و بازرگانییەکی ئازادانەی پێ دەکرێت، ئەمە مەترسییەکی گەورەیە ئەمە کوشتنی نەتەوەیەکە."

سەرۆک بارزانی گوتیشی: "لەبەر ئەوە من داوا دەکەم هەموو دەوڵەتان و هەموو لایەنەکان، ئەوەی خۆی بە بەپرسیار دەزانێت، بەجیددی لە سەر ئەم بابەتە بوەستن و حەدێک بۆ ئەم بابەتە دابنێن، پێش ئەوەی کارەسات لە کۆنترۆڵ دەربچێت."

شایانی باسە نزیکەی 124 ئەکادیمیست لە 40 وڵاتی جیاواز بەشداریی کۆڕبەندەکە دەکەن، کە 73%ـیان بۆ جاری یەکەمە بەشدار دەبن، هەروەها ژمارەیەک پانێل و وۆرکشۆپ لەبارەی دۆخی ئێستەی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەچن.