مەسرور بارزانی: خەڵکی کوردستان هەڵبژاردنێکی سەرکەوتووی لە ناوچەیەکی پڕ کێشە و گرفتدا ئەنجام دا

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی

هەینی، 22-11-2024، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەمیانی پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان، لە شاری دهۆک، باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند: "جێی خۆیەتی هەروەها من سوپاس و دەستخۆشی لە خەڵکی کوردستان بکەم بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پەرلەمانێکی سەرکەوتوو  لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە چەندین کێشە و گرفتدا تێپەڕ دەبێت، هیوادارام ئەنجامەکانی ئەم کۆڕبەندە لە خزمەتی هەموو خەڵکی عێراقدا بن، ئێمەش بتوانین سوودیان لێ وەربگرین."